وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی سەردانی ڕێکخراوی کۆمەڵەی ڕۆژی کرد

کوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، سەردانی کۆمەڵەی ڕۆژی بۆ کەسانی کەمئەندام کرد.
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی لە کۆمەڵەی ڕۆژ کرد و گوێی لە پێشنیار و داواکارییەکانیان گرت و دەسەڵاتی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بۆ خزمەتکردن بە هاووڵاتییانی خاوەن پێداویستیی تایبەت ڕوونکردەوە؛ لەو چوارچێوەیەشدا داواکاریەکانی کەمئەندامانی بەڕەوا زانی.
لە کۆبوونەوەکەدا بۆچوونی پێویست لەسەر داواکارییەکانی کۆمەڵەی ڕۆژ خرایە ڕوو؛ کە بەشێکی ناڕەزایی هاووڵاتییانی خاوەن پێداویستیی تایبەت و بێ بەشکردنیانە لە هەندێک لە یاساکانی ژمارە ٢٢ی ساڵی ٢٠١١، کە بۆیان دەستەبەرکراوە.
جێی ئاماژەیە سەردانەکە لە ڕوانگەی بایەخ و گرنگیپێدانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتییە،بۆ ژیانی هاووڵاتییانی خاوەن پێداویستیی تایبەت و باشترکردنی ژیان و پێداویستییەکانیان و دابینکردنی مافەکانیان.
وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتیی جهختی لهسهر پابهندی خۆی و سهرجهم بهرپرس و دامهزراوهكان، به جێبهجێكردنی یاسا و ڕێنماییهكان و كاركردن به شێوهی دامهزراوانه و شهفافانه، به پێی پرهنسیپه كارگێڕییهكان بۆ خزمهتی سوودمهندان له هاووڵاتییانی خاوهن پێداویستیی تایبهت كردهوه.
کۆمەڵەی ڕۆژ سوپاسی وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتییان کرد؛ لە پشتگیریکردنی لە چەند ساڵی ڕابردوو بۆ هاووڵاتییانی خاوەن پێداویستیی تایبەت و هەوڵەکانی بۆ باشترکردنی گوزەرانی کەمئەندامان.