Skip to the content

ڕێوشوێنی پێویست و گونجاو بۆ قوربانیانی تاوانە ڕێکخراوەکان دەگیرێتە بەر

ڕۆژی سێشەممە، ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، لەگەڵ هەریەک لە عەمید دارا و عەقید سەردار، بە نوێنەرایەتی وەزارەتی ناوخۆ لە بارەی بەرەنگاربونەوەی تاوانە ڕێکخراوەکان، کۆ بوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، کوێستان محەمەد و تیمی وەزارەتی ناوخۆ، هەماهەنگی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەلایەتی، و وەزارەتی ناوخۆ بۆ گرتنە بەری ڕێوشوێنی پێویست و گونجاو بۆ قوربانیانی ئەو تاوانانە و چۆنێتی دابین کردنی توانای دارایی و ئەرکی هەردوو وەزارەت لەو بارەوە تاوتوێ کرد.