Skip to the content

وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتیی سەرپەرشتیی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای "پاراستنی منداڵ"ی کرد.

بە سەرپەرشتیی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، كوێستان محمد عەبدوڵڵا، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای "پاراستنی منداڵ"، كۆبوونەوەیەكی گرنگیان لە دیوانی وەزارەت، بە ئامادەبوونی د.سەلاح، جێگری سەرۆک و نوێنەری وەزارەتە پەیوەندیدارەكان لە وەزارەتی ناوخۆ، داد، پەروەردە، تەندروستی، پلاندانان، ئەوقاف و كاروباری ئایینی، دەستەی مافی مرۆڤ و نوێنەری هەردوو ڕێكخراوی یونسێف و منداڵپارێزی كوردستان ئەنجام دا.
كارنامەی دانیشتنەكە جگە لە گفتوگۆكردن لەسەر ناوی ئەنجومەنەكە، کە بوو بە لێژنەی باڵای "پاراستنی منداڵ" لە هەرێمی كوردستان؛ هەروەها باس لە کارنامەی کۆبوونەوەکە کرا، کە گرنگترینیان توێژینەوە و ڕاسپاردەکانی تایبەت بە کۆنفرانسی مناڵان بوو، کە بۆ کۆبوونەوەی ئایندە ئامادە بکرێت. هەروەها باس لە ڕەوشی منداڵان لە هەرێمی كوردستان كرا؛ ئەوانیش: گرفتی منداڵانی سواڵكەر لە هەرێمی كوردستان، گرفتی بڵاوبوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان لە نێو منداڵان و چۆنیەتیی بەرەنگاربوونەوەی ئەم گرفتە. لە تەوەرێکی تردا پەرەپێدانی زیاتر بەو ٢٧سەنتەری پاراستنی چالاکیی منداڵان لەسەر ئاستی هەرێم درا؛ کە لەلایەن وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتیی بەڕێوە دەبردڕێت. هەروەها كاركردن لەسەر ئەو دەرئەنجامانەی لە كۆنفرانسی زانستیی منداڵ كاری لەسەر كرابوو.
لەسەرجەم تەوەرەكانیش بە ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامان و بەڕێوەبەرە گشتییەكانی چاودێر و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە و گەرمیان بەڕێوە چوو. گفتوگۆی تەواو كرا، ڕاسپاردە و میكانزمی گونجاو بۆ بابەتەكان دەستنیشان كران. وێرای چەند تەوەر و باسێك كە بۆ كۆبوونەوەی داهاتوو بخرێنە بەرنامەی کاری ئایندەوە.