Skip to the content

هەواڵەکان

زیادکردنى بودجەکەى لە پێناو خزمەتى هاووڵاتیانى هه‌ڵه‌بجه‌ بووە

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ڕێکەوتى ٢٧/٤/٢٠٢١، د.دارا ڕە‌شید وه‌زیرى پلاندانان لەسەر كارو پرۆژە‌كانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ لەگەڵ‌ ئازاد تۆفیقی پارێزگار کۆ بووەوە.

هانی وەبەرهێنەرانی بیانی دەدرێت بۆ سەرمایەگوزاری لە هەرێمی کوردستان

وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێم لە دیوانی وه‌زاره‌ت،له‌گه‌ڵ ستاڤرۆس کیریمیس کونسوڵی نوێی کۆماری یۆنان و ڕاوێژکاری کاروباری وەبەرهێنان و بازرگانی لە کونسوڵخانەی یۆنان لەهەرێم كۆ بۆوه‌ و گفتوگۆیان له‌باره‌ی كاری وه‌به‌رهێنان و هه‌ماهه‌نگی نێوانیان كرد‌.

د.دارا ره‌شید وەزیری پلاندانان: كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی گرفته‌كانیان

ئه‌مڕۆ ٢٠٢١/٤/٢٠ لە دیوانی وەزارەت، د.دارا ڕەشید وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێم، پێشوازیی كرد لە دكتۆرە مەهاباد كامل سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە. 

بەسەرپەرشتی دکتۆر دارا ڕەشید هەر دوو وەزارەتی پلاندانان و دارایی کۆبونەوە

ڕۆژی سێ شەممە ٢٠٢١/٤/٦ لەدیوانی وەزارەتی پلاندانان کۆبونەوەی باڵای وەزارەتەکانی پلاندانان و دارایی بەرێوەچوو.