وەزیری پلاندانان: هەموو هەولێك دەدەین بۆ دۆزینەوەی بازار بۆ بەرهەمی جوتیارانی ناوخۆی
هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)-ئەمرۆ 2ی تشرینی دووەم (نۆڤەمبەر)ی 2020 لەدیوانی وەزارەت د.دارا ڕەشید وەزیری پلاندانان پێشوازی لە نەسروڵڵا زارع رەشنوودی سەركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران لەهەرێم كرد.
لەدیدارێك باس لەپەیوەندیەكانی نێوان هەرێم و كۆماری ئیسلامی ئێران كرا بەتایبەت لەبوارەكانی وەبەرهێنان و بازرگانی و سەرمایە گوزاری و رێكارەكانی دەروازەسنوریەكان" بەشێوەیەك هەردوولا كارئاسانی بۆ بارزگان و وەبەرهێنەران بكەن بۆئەوەی بتوانن پەرەی زیاتر بە هاوردە و ناردنی كالآكان بدرێت.
لەبەشێكی دیكەی دیدارەكە بەپێویست زانرا هەردوولا هەماهەنگ و هاوكاری یەكتر بن بۆ فراوانكردنی كاری بازرگانی و وەبەرهێنان.
دواتر گفتوگۆلەبارەی ئەو كێشەو گرفتانەكرا كە بازرگان و سەرمایەداران لەخالەسنوریەكان رووبەروویان دەبێتەوە" لەو پێناوەش وەزیری پلاندانان ڕای گەیاند رێكارەكانی هاوردەكردنی كاڵاو بەروبووم لەخاڵە سنوریەكان بەگوێرەی پێوەری كوالێتی كۆنترۆڵی جۆری و مواسەفاتی یاسایی عێراقیە كە تایبەت مەندیەكانی دیاری كردوە.
پاشان وەزیری پلاندانان ئاماژەی بەهەنگاوەكانی حكومەتی هەرێم كرد لەرێگەی پاڵپشتیكردن و دۆزینەوەی بازار بۆ جوتیاران و بازرگانانی ناوخۆی بۆ ئەوەی بەروبومەكانیان هاوردەی دەرەوەی هەرێم بکەن.