وەزیری پلاندانان: پێویستە سەرژمێری دوربێت لە ململانێی سیاسی
هەولێر، هەرێمی كوردستان، عیراق (GOV.KRD)- ئەمرۆ یەك شەمە ٢٠ ى ئەیلول (سێپتەمبەر)ی ٢٠٢٠ لەدیوانی وەزارەت، دارا ڕەشید وەزیری پلاندانان پێشوازی لە دكتور مەهدی عەلاق ڕاوێژكاری نیشتمانی سەرژمێری بۆ عێراق لەرێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ دانیشتوان كرد.
لەدیدارێك دا كە سەرۆكی دەستەی ئاماری هەرێم ئامادەی بوو، باس لە دواین هەوڵەكان سەرخستنی پرۆسەی سەرژمێری گشتی لەعێراق و هەرێم كرا لەم. بارەیەوە وەزیری پلاندانان رایگەیاند پێویستە كار لەسەر هەماهەنگی بەردەوام بكرێت لەنێوان هەردوولا بۆ ئەوەی بتوانرێت سەرژمێریەكی دروست و سەركەوتوو ئەنجامبدرێت و رێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ سەرژمێری ڕۆڵی زیاتر بگێرێت بەتایبەت لە پاڵپشتی تەكنیكی و دارایی بەهۆی بارودۆخی دارایی عێراق.
لەبەشێكی دیكەی دیدارەكە تیشك خرایە سەر دەرەنجامی كۆبونەوەكانی رابردووی نێوان دەستە ئامری هەرێم وشاندی دەزگای ناوەندی ئاماری عێراق لەهەرێمی كوردستانە بەمەبەستی بەردەوامیدان بە كۆبونەوەكان.
دواتر گفتوگۆ لەبارەی دواین ئامادەكاریەكانی پرۆسەی سەرژمێری گشتی كرا كە بۆ كۆتایی ساڵی ٢٠٢١ دواخرا.
لەوچوارچێوەیەش وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێم ئاماژەی بە ئامادەكاری و پێشوازی هەرێم لە پرۆسەی سەرژمێری كرد كە ئەنجامەكانی بۆ پەرەپێدان و پێشخستنی بوارە جیاجیان بێت و دوربێت لە ململانێی سیاسی.