بەسەرپەرشتی دکتۆر دارا ڕەشید هەر دوو وەزارەتی پلاندانان و دارایی کۆبونەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێ شەممە ٢٠٢١/٤/٦ لەدیوانی وەزارەتی پلاندانان کۆبونەوەی باڵای وەزارەتەکانی پلاندانان و دارایی بەرێوەچوو.
لەکۆبونەوەیەکدا بریکاری وەزارەتی پلاندانان و بەرێوەبەری گشتی بودجە لەوەزارەتی داریی ئامادەبوون گفتوگۆ لەبارەی دواین ئامادەکاریەکانی پرۆژە یاسای بودجە کرا بەتایبەت پاش پەسندکردنی پرۆژەیاسای بودجەی عێراق و رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد.
دکتۆر دارا ڕەشید ڕای گەیاند هەموو هەوڵێکی حکومەت بۆ دابین کردنی موچە و باش کردنی باروژیانی هاولاتیانە و لەژێر ئەو رۆشنایە ئامادەکاریەکانی بودجەی هەرێم کاری لەسەر کراوە.
هەر لەکۆبونەوەکە وەزیری پلاندانان داوای کرد پەلەبکرێت لەخستنە ڕووی پێشنیار و تێبینیەکان بۆ ئەوەی لەکۆبونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆی لەسەر بکرێت.