د.دارا رهشید وەزیری پلاندانان: كاردهكهین بۆ دابینكردنی پێداویستییهكانی زانكۆی ههڵهبجه و چارهسهركردنی تهواوی گرفتهكانیان
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئهمڕۆ ٢٠٢١/٤/٢٠ لە دیوانی وەزارەت، د.دارا ڕەشید وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێم، پێشوازیی كرد لە دكتۆرە مەهاباد كامل سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە.
لەدیدارێكدا كە بریكاری وەزارەت ئامادەی بوو ، باس لە كاروچالاكییەكانی زانكۆی هەڵەبجە و بەڕێوەچوونی پرۆسەی خوێندنی باڵا كرا.
وەزیری پلاندانان ئاماژەی بە پێشكەوتنەكانی بواری زانستی و پێشخستنی ئاستی توانستی باڵاكرد لە زانكۆكانی هەرێم و كاركردن بۆ بەرەو پێشبردنی زیاتری زانكۆی هەڵەبجە.
دواتر گفتوگۆ لەبارەی كێشەو گرفتەكان و پێویستییەكانی زانكۆی هەڵەبجە كرا كە بە شێوەیەك كار بكرێت بۆ چارەسەركردن و دابینكردنی پێداویستییهكانیان، لەلایەن خۆیەوە سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە هەوڵ و پاڵپشتییەكانی وەزیری پلاندانانی بۆ چارەسەری گرفتەكانیان بە گرنگ وەسفكرد.