زیادکردنى بودجەکەى لە پێناو خزمەتى هاووڵاتیانى هه‌ڵه‌بجه بووە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕێکەوتى ٢٧/٤/٢٠٢١، د.دارا ڕەشید وه‌زیرى پلاندانان لەسەر كار‌و پرۆژەكانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه لەگەڵ ئازاد تۆفیقی پارێزگار کۆ بووەوە.
وه‌زیرى پلاندانان ڕایگه‌یاند ’"له‌به‌ر ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی شارەکه هه‌یه‌تی ئه‌ركی ئێمه‌یه خزمه‌تی هه‌ڵه‌بجه بكه‌ین، بۆیه بودجه‌ى ئه‌و پارێزگایه‌مان له ٢%ـەوە کردووەتە ٣% تا شار و ناوچه‌کانی زیاتر ئاوه‌دان بكه‌ینه‌وه و بە هۆیانەوە خزمەتى هاووڵاتیان بکرێت".