هانی وەبەرهێنەرانی بیانی دەدرێت بۆ سەرمایەگوزاری لە هەرێمی کوردستان
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی دووشەممە ڕیکەوتی ٢٦/٤/٢٠٢١ دکتۆر دارا ڕەشید وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێم لە دیوانی وه‌زاره‌ت،له‌گه‌ڵ ستاڤرۆس کیریمیس کونسوڵی نوێی کۆماری یۆنان و ڕاوێژکاری کاروباری وەبەرهێنان و بازرگانی لە کونسوڵخانەی یۆنان لەهەرێم كۆ بۆوه و گفتوگۆیان له‌باره‌ی كاری وه‌به‌رهێنان و هه‌ماهه‌نگی نێوانیان كرد.
وەزیری پلاندانان ئاماژەی بە کارنامەی حکومەتی هەرێم کردكه چه‌نده گرنگی به ئه‌زموون و شاره‌زایی وڵاتانی پێشكه‌وتوو دەدات و پاڵپشتیی وه‌زاره‌تی نیشان دا بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی تا له هه‌رێم وه‌به‌رهێنان بكه‌ن.