وه‌زیرى پلاندانان" به‌دواداچوون بۆ به‌رنامه و پلانى ڕێكخراو و ئاژانسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كه‌ین
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی یه‌كشه‌مه 1-8-2021 له‌دیوانى وه‌زاره‌ت د.دارا ڕه‌شید وه‌زیرى پلاندانان پێشوازیكرد له دكتۆره (Rita columbia ) نوێنەری سندووقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان لە عێراق و وەفدێکی یاوەری.
له‌دیدارێكدا گفتوگۆكرا له‌باره‌ى ڕه‌وشى شه‌ڵته‌ره‌كان و هه‌نگاونان بۆ چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌و كه‌م و كوڕیه‌كانیان و پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى باڵا له‌سه‌ر ئاستى وه‌زاره‌ته په‌یوه‌نداره‌كان به مەبەستى فراوانكردنى شوێنه‌كانیان و دابینکردنی چاره‌سه‌رى ده‌روونى و پزیشكى پێویست بۆیان" لهبهشێكى تری دیداره‌كه‌دا باسى ڕه‌وشى گه‌نجان و لاوان كرا به شێوه‌یه‌ك كار بكرێت بۆ دۆزینه‌وه‌ى میكانیزمێكى گونجاو كه له‌خزمه‌ت گه‌نجان و لاوان بێت به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى و لاوان تا له‌و ڕێگه‌یه‌وه هه‌لى كار و ڕه‌خساندنى ده‌رفه‌تى خستنه‌رووى به‌هره‌كانیان بێته ئاراوه".
دواتر به‌پێویست زانرا ده‌ست بكرێته‌وه به كۆبوونه‌وه‌كانى وه‌زاره‌تى پلاندانان له‌گه‌ڵ ڕێكخراو و ئاژانسه نێوده‌وڵه‌تییەكان بۆ خستنه‌ڕووى كار و به‌رنامه‌كانیان له‌هه‌رێمى كوردستان و هه‌نگاونان بۆ چاره‌سه‌رکردنی گرفته‌كان.