وه‌زیرى پلاندانان" داتا و زانیاریه‌كانى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم كۆڵه‌كه‌ى پێشخستن و بووژاندنه‌وه‌ى هه‌رێمه
![](/media/7264/وه_زیرى_پلاندانان_داتا_و_زانیاریه_كانى_ده_سته_ى_ئامارى_هه_رێم__كۆڵه_كه_ى_پێشخستن_و_بوژاندنه_وه_ى_هه_رێمه_01.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132725466120000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی دوو شه‌مه 2-8-2021 د.دارا ڕه‌شید وه‌زیرى پلاندانان له‌دیوانى وه‌زاره‌ت له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم و به‌رێوه‌به‌رى ئامارى پارێزگاكان و یه‌كه‌ى ئیداره سه‌ربه‌خۆكانى هه‌رێم كۆبووه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه گفتوگۆ له‌باره‌ى كار‌و ئه‌ركه‌كانى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم كرا و ڕۆڵى ئه‌و ده‌سته‌یه له‌پێشخستن و بووژاندنه‌وه‌ى سێكته‌ره جیاجیاكانى هه‌رێم به‌رز نرخێندرا به‌تایبه‌ت له ئه‌نجامدانى ڕووپێو و سه‌رژمێرى و دیاریكردنى داتا و زانیاره‌كان بۆ حكومه‌تى هه‌رێم"
لهبهشێكى تر‌ى كۆبوونه‌وه‌كه تاوتوێى داڕشتنى پلان و ستراتیژى ده‌سته‌ى ئاماركرا بۆ ئه‌نجامدان و دیاریكردنى داتا و زانیارى دروست له‌بواره جیاجیاكان" له‌و پێناوه‌شدا وه‌زیرى پلاندانان داواى لێ‌كردن به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر كارى بهیهكهوهى و سه‌رخستنى پلان و ڕوئیاى وه‌زاره‌تى پلاندانان و به‌ڕێوه‌بردنى رووپێوه‌كان له‌سه‌ر ئاسته جیاجیاكان و ده‌رخستنى نیشانده‌ره دیاره‌كان بۆ به‌رچاو ڕوونى لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان.
لهبهشێكى تر‌ى كۆبوونه‌وه‌كه ئاماده‌بووان ئاماژه‌یان به گرفت و پێداویستییه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانى ئامار كرده‌وه و له‌به‌رامبه‌ردا د.دارا ڕه‌شید دووپاتى چاره‌سه‌ر و به‌دواداچوونى پێویستى بۆ كردن به‌ئامانجى باشتر ڕاییكردنى كاره‌كانى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانى.