Skip to the content

وەزیری پلاندانان: هەوڵەکان بەردەوامن بۆ دارشتنی پرۆژە یاسای بودجەی 2021

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمرۆ یەک شەممە 2021/2/21 لەدیوانی وەزارەت بەسەرپەرشتی د.دارا ڕەشید وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێم کۆبونەوەی هەر دوو وەزارەتی پلاندانان و دارایی بەرێوەچوو.

لەو کۆبونەوەیە بریکاری وەزارەت و بەرێوەبەری گشتی پرۆژەکان و بەرێوەبەری گشتی بودجە لە وەزارەتی دارایی هەڵسەنگاندن بۆ ئامادەکاریەکانی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 کرا کە هەر دوو وەزارەت لەماوەی ڕابردوو لەگەڵ تەواوی وەزارەت و دامەزراوەکان بۆ دیاری کردن و پێشنیارکردنی داهات و خەرجیەکانیان.

لەبەشێکی تری کۆبونەوەکە ڕاپۆرتی هەردوو وەزارەت گفتوگۆی لەبارەیەوەکرا و تێبینی و سەرەنجەکان خرانە ڕوو.

وەزیری پلاندانان جەختی کردەوە پێویستە بە گوێرەی ئەو رۆژ ژمێرەی بۆ پرۆژەیاسای بودجە ساڵی 2021 دیاری کراوە تەواو بکرێت و ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان بکرێت.