وەزیری پلاندانان بەدواداچون بۆ کێشەی ئاوی چەمچەماڵ دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق(GOV.KRD)- ئەمرۆ یەک شەمە ۲٤_۱_۲٠۲۱ د.دارا ڕەشید وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێم پێشوازی کرد لە ڕمک رەمەزان قائیمقامی چەمچەماڵ و بەرێوەبەرانی پەروەردە وئاوی ئەو قەزایە.
لەدیدارێکدا کە زاگرۆس فەتاح بریکاری وەزارەت ئامادەی بوو وەزیری پلاندانان لە کێشەوکەم وکوریەکانی سنورەکەی کۆڵییەوە بەتایبەت ئاستی خزمەتگوزاریەکان و ئەو پرۆژانەی کە گرنگ وپێویستن بۆ دانیشتوانەکەی" وەزیری پلاندانان ئاماژەی بەوەکرد بەدواداچون بۆ پرۆژەی ئاوی چەمچەماڵ دەکەین هەوڵدەدەین چارەسەری گرفتەکانی بکەین بۆئەوەی بتوانرێت لەماوەیەکی نزیک بکەوێتە خزمەت دانیشتوانی سنورەکە.
لەبەشێکی تری دیدارەکە د.دارا ڕەشید ڕای گەیاند دانیشتوانی چەمچەماڵ شۆرشگێر و کورد پەروەرن و شایەنی هەموو خزمەتێکن چونکە لەسەردەمە جیاجیاکان ڕوبەروی نەهامەتی و ئەنفال و وێرانکردنی دێهاتەکانی سنورەکەیان بونەتەوە ئەوەی لە توانای حکومەتیش بێت درێغی ناکەین بۆیان و گرنگیش بەو پرۆژانە دەدەین کە داواکاری دانیشتوانەکەیانە لەسێکتەرە جیاجیاکان.
لەبەرامبەردا قائیمقامی چەمچەماڵ ووتی وەزارەتی پلاندانان ڕۆڵی گرنگی هەیە لەجێبەجێکردن و دیاری کردنی پرۆژە ستراتیژیەکانی هەرێم و سنورەکەیان بەتایبەت لەبوارەکانی پەروەردە و ئاو و ئاوەڕۆ و ڕێگاوبان و سێکتەرەکانی تر" هەروەک سوپاس و ستایشی هەوڵەکانی وەزیری پلاندانانی کرد بۆ بەدەنگەوەهاتنی کێشەوگرفتەکانیان و کارکردن بۆ چارەسەرکردنیان.