وەزیرى پلاندانان... سەقامگیرى سیاسیى و كۆمەڵایەتى كاریگەرى لەسەر پەرەپێدانى ژێرخانى ئابوورى هەرێم دەبێت
![](/media/7037/وەزیرى_پلاندانان_سەقامگیرى_سیاسیى_و_كۆمەڵایەتى_كاریگەرى_لەسەر_پەرەپێدانى__2_.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132705630550000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)-ئەمڕۆ دوو شەمە 12-7-2021 د.دارا رەشید وەزیرى پلاندانان پێشوازی كرد لە ( ئارا كاوا میكیهیرۆ) كونسوڵى یابان لەهەرێم"
لەدیدارێك گفتوگۆكرا لەبارەى پەیوەندییەكانى نێوان هەرێم و وڵاتى یابان لەبوارە جیاجیاكان و بەردەوامبوونى هەماهەنگی و كارى هاوبەش، وەزیرى پلاندانان ڕایگهیاند هانى كۆمپانیاكانماندا بۆ ئەوەى لەهەرێم وەبەرهێنان بكەن لەبوارەكانى كارەبا و رێگاوبان و تەندروستى و پەروەردە و كشتوكاڵ و گەشت و گوزار كە وەزارەتى پلاندانان لەڕێگەى پلانى ستراتیژى كەرتى تایبەت و گشتى كارى لەسەر دەكات بۆ ئاوەدانكردنەوەى زیاترى هەرێم و رەخساندنى هەلى كار و دانانى سندووقى خانەنشینى بۆ دەستى كارى كەرتى تایبەت تا هاوشێوەى فەرمانبەرانى كەرتى گشتى مافەكانیان پارێزراوبێت لە داهاتوو.
دواتر بە وردى باسى روئیاى حكومەتى هەرێم و وەزارەتى پلاندانان كرا لە داڕشتنى بودجەى گشتى حكومەت لەسەر ئاستەكانى پەرەپێدان و وەبەرهێنان.
د.دارا رەشید ئاماژەى بە ڕێكەوتنى نێوان هەرێم و بەغداد و هەنگاوەكانى رابردووى حكومەت كرد بۆ تێپەڕاندنى قەیرانى دارایى كە بەهۆى شەڕى داعش و هاتنى ژمارەیەكى زۆرى ئاوارە و پەنابەر ئەركى حكومەت قورس بوو لەدابینكردنى مووچە و بەردەوامیدان بە پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان" كە سەقامگیرى سیاسیى و كۆمەڵایەتى كاریگەرى لەسەر پەرەپێدانى ژێرخانى ئابوورى هەرێم دەكات.