وەزیری پلاندانان:بە ئەلیکترۆنیکردنی سیستەمی گرێبەستە گشتییەکان ڕۆتین ناهێڵێت
 
			
		هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی پێنج شەمە 8-7-2021 د.دارا رهشید  وهزیری پلاندانان لهگهڵ سەرۆکی ئاژانسی کۆیکای کۆریا و وەفدێکی یاوەری، كۆبۆوه.
لەدیدارێکدا کە بریکاری وەزارەت ئامادەی بوو گفتوگۆكرا لەبارەی دوایین هەنگاوەکانی بە ئەلیکترۆنیکردنی سیستمی گرێبەستە گشتییەکان کە  بە سەرپەرشتی وەزارەتی پلاندانان ئەو پڕۆژەیەی ئەنجامدراوە و بڕیارە لەکۆتایی ئەمساڵ ئەو سیستمە بکەوێتە بواری جێبەجێ کردن .
لەبەشێکی دیدارەکەدا سەرۆکی ئاژانسی کۆیکای کۆریا باسی تەواو بوونی ئەرکەکانیان و گرنگی ئەو پڕۆژەیان کرد کە لەرێگەی سیستەمی ئەلیکترۆنی کاری پێشکەشکردن و ئەنجامدانی گرێبەستە گشتییەکان لەدامەزراوەکانی حکومەت بەڕێوە دەچێت و ئەو ڕۆتین و کاتە زۆرەی پێشووتر نامێنێت.
 
                                    
                                                                    