وه‌زیرى پلاندانان.... له‌جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌كان ئامانجمان دادپه‌روه‌ریه
![](/media/6910/وه_زیرى_پلاندانان_له_جێبه_جێ_كردنى_پرۆژه_كان_ئامانجمان_دادپه_روه_ریه__01.jpg?center=0.64077669902912626,0.49097472924187724&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132699560700000000)
هەولێر، هەرێمی كوردستان، عێراق(GOV.KRD)-ئه‌مرۆ دوو شه‌مه 5-7-2021 له دیوانى وه‌زاره‌ت د.دارا ره‌شید وه‌زیرى پلاندانان، به‌ئاماده‌بونى بریكار و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌ره‌پێدانى تواناى مرۆیی، پێشوازی كرد له قائیمقامى كۆیه و سه‌رۆكى شاره‌وانى و به‌ڕێوه‌به‌رى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ئه‌و قه‌زایه.
له‌دارێكدا گفتوگۆكرا له‌باره‌ى كاروچالاكییه‌كان و ئه‌نجامدانى پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌سه‌ر ئاستى ئه‌و قه‌زایه.
وه‌زیرى پلاندانان ڕایگه‌یاند وه‌ك وه‌زاره‌تى پلاندانان ئامانجمان گه‌یاندنى پڕۆژه‌ى خزمه‌تگوزاریی و داڕشتنى پلانى پێشخستنى هه‌رێمه به‌بێ جیاوازى به‌تایبه‌ت له دانان و جێبه‌جێ كردنى پڕۆژه‌كان" به شێوه‌یه‌ك هه‌ماهه‌نگى و هاوكارى نێوان دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمی به‌گرنگ وه‌سفكرد بۆ خێراكردنى كاره‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى خزمه‌تگوزارییه‌كان كه شایسته‌ى دانیشتووانى هه‌رێم بێت.
له دیداره‌كه وه‌فدى میوان باسیان له چۆنیه‌تى پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى و ڕه‌وشى پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان كرد له‌قه‌زاى كۆیه" له‌به‌رامبه‌ردا وه‌زیرى پلاندانان ئاماده‌یى وه‌زاره‌تى نیشاندان بۆ جێبه‌جێ كردنى پڕۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى به‌گوێره‌ى تواناى حكومه‌ت به‌پێى پێویستى ناوچه جیاجیاكان.