وەزیری پلاندانان:بە ئەلیکترۆنیکردنی سیستەمی گرێبەستە گشتییەکان ڕۆتین ناهێڵێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی پێنج شەمە 8-7-2021 د.دارا رهشید وهزیری پلاندانان لهگهڵ سەرۆکی ئاژانسی کۆیکای کۆریا و وەفدێکی یاوەری، كۆبۆوه.
لەدیدارێکدا کە بریکاری وەزارەت ئامادەی بوو گفتوگۆكرا لەبارەی دوایین هەنگاوەکانی بە ئەلیکترۆنیکردنی سیستمی گرێبەستە گشتییەکان کە بە سەرپەرشتی وەزارەتی پلاندانان ئەو پڕۆژەیەی ئەنجامدراوە و بڕیارە لەکۆتایی ئەمساڵ ئەو سیستمە بکەوێتە بواری جێبەجێ کردن .
لەبەشێکی دیدارەکەدا سەرۆکی ئاژانسی کۆیکای کۆریا باسی تەواو بوونی ئەرکەکانیان و گرنگی ئەو پڕۆژەیان کرد کە لەرێگەی سیستەمی ئەلیکترۆنی کاری پێشکەشکردن و ئەنجامدانی گرێبەستە گشتییەکان لەدامەزراوەکانی حکومەت بەڕێوە دەچێت و ئەو ڕۆتین و کاتە زۆرەی پێشووتر نامێنێت.