وەزیری پلاندانان: ڕەشنوسی ریفۆرمی ئابوری هەنگاوێکی گرنگە بۆ پێشخستنی سێکتەری ئابوری لە هەرێم
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بەسەر پەرشتی د.دارا ڕەشید وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێم ئەمڕۆ سێ شەمە 2021/3/2 لەدیوانی وەزارەت کۆبونەوەی ئەنجومەنی بالای وەزارەت بەرێوەچوو.
لەو کۆبونەوەیە گفتۆگۆ لەبارەی ڕەشنوسی ریفۆرمی ئابوری لەهەرێمی کوردستان کرا بەتایبەت میکانیزم و کارەکانی داهاتوو بۆ باشترکردنی سێکتەری ئابوری و خستنە ڕووی بەرچاوڕونی بۆ حکومەت لەڕێگەی جێبەجێ کردنی ریفۆرمی ئابوری.
لەبەشێکی تری کۆبونەوەکە تاوتوێی ناوەڕۆکی ڕاپۆرتی ریفۆرمی ئابوری کرا کە وەزارەتی پلاندانان ئامادەی کردوە لەلایەن ئامادەبوانیشەوە بیروڕائالوگۆڕکرا بەمەبەستی دەوڵەمەندکردن و تۆکمەتر کردنی ڕەشنوسی ریفۆرمی ئابوری .