وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێم و باڵیۆزى كه‌نه‌دا كۆبوونه‌وه
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی دوو شه‌مه 25-10-2021 د.دارا ڕه‌شید وه‌زیرى پلاندانان پێشوازى كرد له ( ئۆلریك شانۆن) باڵیۆزى كه‌نه‌دا له‌عێراق و وهفدێكى یاوه‌رى.
له دیدارێكدا وه‌زیرى پلاندانان ستایشى رۆڵ و ئه‌ركه‌كانى كرد كه له‌ماوه‌ى رابردوو كاریان له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندیه‌كانى كه‌نه‌دا و هه‌رێمى كوردستان كردووه" له به‌رامبه‌ردا باڵیۆزى كه‌نه‌دا ئاماژه‌ى به به‌رده‌وامیدانى په‌یوه‌ندیه‌كان كردووه به تایبه‌ت له پاڵپشتى و هاوكاریكردنى هه‌رێم له بواره جیاجیاكان"
دواتر گفتوگۆ له‌باره‌ى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و هه‌وڵه‌كانى لایه‌نه كوردستانى و عێراقیه‌كان كرا له‌و پێناوه‌شدا د.دارا ڕه‌شید ڕایگه‌یاند پاراستن و ده‌سته‌به‌رى ماف و داخوازیه‌كانى دانیشتووانى هه‌رێم ئه‌رك و ئامانجى یه‌ك هه‌ڵوێستى لایه‌نه كوردستانیه‌كانه له چوارچێوه‌ى گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ به‌غداد.
وه‌زیرى پلاندانان وتیشى هه‌نگاوه‌كانى حكومه‌ت به ئاراسته‌ى پێشخستنى هه‌رێمه به‌رده‌وامه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویستیمان به پاڵپشتى و شاره‌زایی كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌رانى كه‌نه‌دایه بۆ ئه‌وه‌ى هاوشانى كه‌رتى تایبه‌ت پرۆژه‌ى ستراتیژى ئه‌نجام بده‌ن.