د. دارا ڕەشید وەزیرى پلاندانان: لە ڕێگەى ئەم ڕاپرسییەوە هاووڵاتیانمان به‌شدار بکەین له ده‌ستنیشانكردنی پڕۆژە‌کان و دیاریکردنى بودجەى ساڵ
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- وەزارەتى پلاندانانى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە سەروبەندى دیاریکردن و ڕێکخستنى بودجەى ساڵى ٢٠٢٢یە و لەم چوارچێوەیەشدا و بۆ یەکەم جار خوازیارى ڕاپرسییەکە بۆ وەرگرتنى ڕوانگەى خەڵک لەسەر ئەم پرسە و دیاریکردنى ئەولەویەتى پڕۆژە گرنگ و پێویستەکانى ناوچەکانیان. بۆ ئەم مەبەستە فەرمانگەى میدیا و زانیارى گفتوگۆیەکى لەگەڵ د. دارا ڕەشید وەزیرى پلاندانانى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئەنجام داوە:
ـ ئێمە وەک هەرێمى کوردستان یاساى بودجەمان هەیە؟
د. دارا: ئاشكرایه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ساڵی ٢٠١٣ـەوە یاسای بودجه‌ی نه‌بووه، بۆیه له نه‌بوونی بودجه‌دا گورزێكی گه‌وره به‌ر پڕۆژە‌كان ده‌كه‌وێت. هه‌مووان ده‌زانن له وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوو جۆر بودجه هه‌یه بۆ پڕۆژە‌كان، یه‌كیان بودجه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانه كه به‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌ش ده‌كرێت به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی له‌به‌ر ده‌ست حكومه‌ته و ئه‌وه‌ی تریشیان بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكانه. وه‌ك ئاماژە‌مان پێ كرد له ساڵى ٢٠١٣ـەوە به هۆی نه‌بوونی یاسای بودجه و ئه‌و قه‌یرانانه‌ی دووچاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه، به تایبه‌ت كه به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا نه‌هاتووه، بۆیه حكومه‌تی هه‌رێم نه‌یتوانیوه یاسای بودجه‌ی هه‌بێت، بۆیه هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌وه بووه مووچه‌ی فه‌رانبه‌ران دابین بكرێت. ساڵی ٢٠٢١ زۆر هه‌وڵمان دا یاسای بودجه هه‌بێت، به‌ڵام یاسای بودجه‌ی عێراق دواكه‌وت، پاش ئه‌وه‌ی دواشكه‌وت له بودجه‌ی فیدڕاڵی به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان به ڕوونی دیاری كرا بوو، به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌و به‌شه‌بودجه‌یه‌ی مافی هه‌رێمی كوردستان بوو وه‌ك خۆی جێبه‌جێ نه‌كرا، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی كه هه‌بوو ناردنی ٢٠٠ ملیار بوو بۆ چه‌ند مانگێك كه تا ئێستاش كێشه‌ی له‌سه‌رە كه مانگێك دێت یان نا!
ـ وەک وەزارەتى پلاندانان ڕاپرسییەکتان تایبەت بە پڕۆژە سەرەکى و پێویستەکان داناوە کە خەڵک تیایدا بەشدار دەبێت، ئەم ڕاپرسییە چییە و سوودى چییە؟
د. دارا: لەم ماوەیەداهه‌م وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه‌م وه‌ك وه‌زاره‌تی پلاندان بڕیارمان دا خه‌ڵك به‌شدار بێت له هه‌ڵبژاردنی پڕۆژە‌كان، به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر قه‌یرانی گه‌وره نەیێته پێش به‌تایبه‌ت دوای ده‌رچوونی هه‌ندێك بڕیار له لایه‌ن دادگای فیدڕاڵی عێراقه‌وه، ئەوا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكوه‌زیران بڕیاریان داوه پڕۆژە‌ی باش له ساڵی ٢٠٢٢ جێبه‌جێ بكه‌ین، بۆیه بودجه‌ی باشیشمان هه‌م له بودجه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان و هه‌م له بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان ته‌رخان كردووه. ئه‌وه‌ی لای ئێمه‌یه بتوانین گرینگه خه‌ڵك به‌شداری پێ بكه‌ین له هه‌ڵبژاردنی پڕۆژە‌كان به شێوه‌یه‌ك كه خه‌ڵك پێمان بڵێت ئه‌وله‌وییه‌تی پڕۆژە‌كان چییه؟ بێگومان ئه‌مه‌ش به پێی تواناكانی حكومه‌ت ده‌بێت، به‌ڵام زۆر گله‌یی ده‌كرێت كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ندێك شوێن و ناوچه‌دا پڕۆژە ئه‌نجام ده‌دات، به‌ڵام له هه‌ندێك شوێن و ناوچه‌ی تر ئه‌م پڕۆژانه ناكات! ئه‌مه لێكدانه‌وه‌ی خه‌ڵكه، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی پلاندانان به شێوه‌یه‌كی یه‌كسان و دادپه‌روه‌ر ئه‌و به‌شه‌بودجه‌یه‌ی له‌به‌ر ده‌ستدایه به پێی پێویستی پارێزگا و ناوچه‌كان دابه‌شی ده‌كات و پڕۆژە‌ی پێ ئه‌نجام ده‌دات. بۆیه جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كه‌ینه‌وه ده‌مانه‌وێت ئه‌م جاره خه‌ڵك به‌شدار بێت له ده‌ستنیشانكردنی پڕۆژە‌كان و بڕیاری حكومه‌ت سه‌باره‌ت به پڕۆژە‌كان و هیوادارین خه‌ڵك به شێوه‌یه‌كی كارا به‌شدار بن. ئه‌مه‌ش مۆدێلێكی نوێیه حكومه‌ت مه‌به‌ستیه‌تی به‌شداری به خه‌ڵك بكات، چونكه ڕە‌نگه زۆر شوێن هه‌یه ئێمه نه‌زانین یان ئاگاداری نه‌بین كه پێویستی پڕۆژە‌كانیان چییه، بۆیه ئه‌گه‌ر خه‌ڵك به‌شدار بن ئه‌و كات ده‌توانرێت پڕۆژە‌كان وه‌ك پێویست له هه‌ر شوێن و ناوچه‌یه‌ك ئه‌نجام بدرێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كه‌مته‌رخه‌مییان نه‌بووه و هاوكاری جددی بوونه، به‌ڵام به کارکردن لەسەر ئه‌م مۆدێله ده‌كرێت سوودی زیاتر به پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان بگه‌یێنرێت، ئه‌وله‌ویه‌تی حكومه‌ت له ساڵی ٢٠٢٢ ئه‌و پڕۆژانه‌یه كه زیاتر ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به خه‌ڵك و ژیانی خه‌ڵكه‌وه هه‌یه، به تایبه‌ت بابه‌تی ئاو و كاره‌با و بابه‌تی قوتابخانه و نه‌خۆشخانه‌كان. هه‌مووان ئاگاداران كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌م كابینه‌یه و كابینه‌كانی پێشوو دووچاری قه‌یرانی گه‌وره‌ى ئابووری بوووە، یه‌كێك له قه‌یرانه‌كان سێكته‌ری په‌روه‌رده بووه. ئه‌گه‌ر په‌روه‌رده به نموونه وه‌ر بگرین، ڕاسته كه‌می قوتابخانه و خوێندنگا گرفتی زۆری هه‌یه، كه زۆربه‌یان کۆنن و پێویستیان به نۆژەنكردنه‌وه هه‌یه، به شێوه‌یه‌ك هه‌ر به هۆی ئه‌م قه‌یرانه‌وه زۆرێك له قوتابیان و خوێندكاران له‌ناو كابینه ده‌خوێنن و ده‌وام ده‌كه‌ن. پێشتریش به‌ر له‌وه‌ی ئه‌مه ڕابگه‌یه‌نین، له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆككوه‌زیران و جێگری سه‌رۆكوه‌زیران زیاتر هه‌ستیان به‌وه كردووه له بابه‌تی قوتابخانه بۆشایی زۆر هه‌یه، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌م ساڵ چه‌ندین پڕۆژە‌ی دروستكردن و نۆژە‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه له پلاندا ده‌بێت. بودجه‌ی وه‌زاره‌ت و بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان له پلانی وه‌زاره‌تی پلاندانانه، له ڕاستیدا ئه‌وه‌ی ڕاشمان گه‌یاندووه هه‌ر پلانی وه‌زاره‌تی پلاندانان بووه. ئێمه سێ جۆر بودجه‌مان له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، یه‌كیان مووچه‌یه كه وه‌زاره‌تی داراییه و به‌كاربردنه كه ئه‌ویش هی وه‌زاره‌تی داراییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به په‌ره‌پێدانی پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانه‌وه هه‌یه، له تایبه‌تمه‌ندی و ئیشی وه‌زاره‌تی پلاندانانه. پلانی وه‌زاره‌تی پلاندان له ٢٠٢٢ ئه‌وه‌یه كه زۆرترین پڕۆژە بۆ پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان ئه‌نجام بده‌ین و هیوادارین قه‌یرانه‌كان تێپه‌ڕێنین، به تایبه‌ت ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق كێشه‌مان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و به‌شه‌بودجه‌یه‌ی كه هه‌یه، هیوادارم ئه‌و به‌شه‌بودجه‌یه‌ی دامانناوه تیایدا سەرکەوین كه بڕێكی باشه و ده‌بێته هۆی بووژانه‌وه‌ی بازاڕی هه‌رێمی كوردستان و پاره‌یه‌كی زۆر بۆ پڕۆژە‌كان دێن كه ئه‌و پڕۆژانه ده‌بن خزمه‌تگوزارین و هاوكات هه‌لی كاریش زیاتر ده‌بێت.
ـ بۆ ساڵى نوێ بڕى بەشەبودجەى پەرەپێدانى پارێزگاکان چەندە؟
د. دارا: له ساڵی ٢٠٢١ ژماره‌یه‌ك پڕۆژە‌مان ڕاگه‌یاند به‌تایبه‌ت له په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان، به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌و پڕۆژانه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌ستیان پێ كرد، به‌ڵام به‌شێكی زۆریان ته‌واو نه‌كران، ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌م ساڵ داوا كراوه و پێشنیاز كراوه بریتییه له ٥٠٠ ملیار دینار بۆ بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌ته‌كان كه به‌سه‌ر وه‌زاره‌ته خزمه‌تگوزارییه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت، به‌ڵام به گوێره‌ی پێداویستییه‌كان ئه‌وله‌وییه‌ت بۆ ئاو و كاره‌با و كشتوكاڵ و ته‌ندروستی ده‌بێت. هاوكات هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كانی تریش به پێی پێویست به‌شه‌بودجه‌ی خۆیان پێ ده‌درێت. هه‌روه‌ها ٣٠٠ ملیار دیناریش دانراوه بۆ بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان كه پێم وایه له‌م دۆخه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تێیدایه ئه‌و به‌شه‌بودجه گه‌وره‌یه‌ی بۆ په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان دانراوه بۆ ئه‌و پڕۆژانه ده‌بن كه پڕۆژە‌ی بچووكن، به‌ڵام پڕۆژە‌ی خزمه‌تگوزاری به‌سوود ده‌بن بۆ هاووڵاتیان.
ـ داواکارى جەنابت چییە بەرامبەر هاووڵاتیان لەسەر ئەم ڕاپرسییە؟
د. دارا: داوا له هه‌موو هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م كه به‌شدار بن له‌و ڕاپرسییه، به‌دڵنیاییه‌وه ڕە‌نگه نه‌توانین هه‌موو داواكارییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ین، به‌ڵام له میانی ئه‌م ڕاپرسییه ده‌مانه‌وێت وه‌ك هه‌موو وڵاتانی پێشكه‌وتوو هاووڵاتیان به‌شدار بن له بڕیاره‌كانی حكومه‌ت و پێشمان وایه پارێزگاره‌كان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان نوێنه‌رایه‌تی شوێنه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن به هه‌مان شێوه وه‌زاره‌ته‌كانیش، بۆیه به‌شداریكردنیان زیاتر ده‌نگیان ده‌گاته لای ئێمه و داواكاری و پێشنیازه‌كانیان به هه‌ند وه‌رده‌گیرێت و ئه‌م داواكاری و پێشنیازانە دیراسه ده‌كرێت، دڵنیاشین داواكاری و پێشنیازی هاووڵاتیان هه‌م داواكارییه‌كانی ئێمه ده‌بێت كه هه‌موومان به باشی هه‌ستی پێ ده‌كه‌ین، چونكه ئێمه‌ش كوڕی ئه‌و میلله‌ته و هاووڵاتی ئه‌و نیشتمانه‌ین.
ـ هاووڵاتیان چۆن دەتوانن بەشدارى ڕاپرسییەکە بکەن؟
د. دارا: لە ماڵپەڕى حکومەتى هەرێمى کوردستان و لە سۆشیاڵ میدیا فەرمییەکانى حکومەت دەتوانن کلیک لەسەر ئەم لینکە بکەن کە تایبەتە بە ڕاپرسییەکە و وەڵامى پرسیارەکان هەڵبژێرن و بەم شێوەیە هەموو داواکارییەکانمان بەدەست دەگات. ئەمەش لینکەکەیە:
https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSc10BYwbVAecePw6XsONvy4ytqbDRwrG13OW4nlAQVGcHQY5w/viewform