هێنانی کرێکار و کارمەندانی بیانی رێکدەخرێتەوە
![](/media/9989/photo_2022-02-15_15-50-02__4_.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132894673900000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە ١٥/٢/٢٠٢٢، زاگرۆس فەتاح بریکاری وەزارەتی پلاندانان لەگەڵ نوێنهرانى سهرۆكایهتیى ئهنجوومهنى وهزیران و نوێنەرانی وهزارهتەکانی ناوخۆ و كار و سهرۆكى دهستهى ئامار کۆبۆوە.
لە کۆبوونەوەکە گفتوگۆ لەبارەی دوایین قۆناغەکانی ئامادەکردنی ڕێنماییەکانی هێنانی کرێکار و کارمەندی بیانی کرا بۆ هەرێم.
لە وتەکەیدا بریکاری وەزارەت وتی: "مەبەست لە ئامادەکردن و دەرکردنی ئەم ڕێنماییانە بۆ ڕەخساندنی هەلی کارە بۆ گەنجان و لاوانی هەرێم و سوود وەرگرتنە لە شارەزایی ئەو کارمەندە بیانیانەی کە پسپۆڕییان لە بوارە جیاجیاکاندا هەیە بە شێوەیەک کە پێدانی ئیقامە و فیزا بە کرێکارانی بیانی بە پێی ئەو ڕێنماییانە بێت."
لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکە گفتوگۆ لە بارەی بەردەوامیدانی هەماهەنگییەکانی نێوان وەزارەت و سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران کرا بۆ سەرخستن و جێبەجێکردنی بڕیار و ڕێنماییەکان.