وه‌زیرى پلاندانان: لە داهاتوویەکی نزیک سیسته‌مى ئه‌لیكترۆنى بۆ گرێبه‌سته گشتییه‌كان دەکەوێتە کار
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی دوو شه‌مه 31-1-2022 له دیوانى وه‌زاره‌ت د.دارا ره‌شید وه‌زیرى پلاندانان به ئاماده‌بوونى بریكارى وه‌زاره‌ت له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئاژانسى كۆیكا و تیمى ڕاهێنانى سیسته‌مى ئه‌لیكترۆنى گرێبه‌سته گشتییه‌كان كۆبۆوه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا وه‌زیرى پلاندانان ئاماژه‌ى به گرنگیى ته‌واو كردن و كارپێكردنى سیسته‌مى ئه‌لیكترۆنى گرێبه‌سته گشتییه‌كان كرد كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى پلاندانانه‌وه سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت و هه‌نگاوێكى گرنگى نه‌هێشتنى ڕۆتینه له ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى ته‌نده‌رین و پێشكه‌شكردنى پڕۆژه له‌لایه‌ن كۆمپانیا و به‌ڵێنده‌ران بۆ دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌ت كه له‌قۆناغى یه‌كه‌م ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌ت به‌م سیسته‌مه كار ده‌كه‌ن و له‌قۆناغه‌كانى داهاتوودا ته‌واوى وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌ت لەڕێگەی ئەم سیستەمە کار دەکەن.
له به‌شێكى تر‌ى كۆبوونه‌وه‌كه د.دارا ڕه‌شید ڕاىگه‌یاند پرۆسه‌ى به ئه‌لیكترۆنیكردنى گرێبه‌سته گشتییه‌كان لە داهاتوویەکی نزیک دەکەوێتە کار، ئەم پرۆسەیە ڕۆڵى گه‌وره‌ى ده‌بێت له هێنانه‌كایه‌ى دادپه‌روه‌رى و خستنه‌ڕووى زانیارى ته‌واو له بوارى چۆنیه‌تى ئه‌نجامدانى گرێبه‌سته‌كان و میكانیزم و ڕێنماییه‌كانى وه‌زاره‌تى پلاندانان و حكومه‌تى هه‌رێم بۆ ئهوكهسانهى پڕۆژه‌كان وه‌رده‌گرن و جێبه‌جێی ده‌كه‌ن.