پێداچوونەوە بە رێنماییەکانی هێنانی کرێکار و کارمەندانی بیانی دەکرێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی 10-1-2022 له دیوانى وه‌زاره‌ت به‌سه‌رپه‌رشتى د.دارا ڕه‌شید، وه‌زیرى پلاندانان كۆبونه‌وه‌ى لێژنه‌ى ئاماده‌كردنى ڕێنمایه‌كانى هێنانى كریكار و كارمه‌ندانى بیانى به‌ئاماده‌بونى نوێنه‌رانى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و بریكارى وه‌زاره‌ت و نوێنەرانی وه‌زاره‌تەکانی ناوخۆ و كار و سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامار به‌رێوه‌چوو.
له‌سه‌ره‌تایى كۆبونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیرى پلاندانان ڕاىگه‌یاند ئامانج له ئاماده‌كردن و دواتر ده‌ركردنى ئه‌و رێنماییانه ڕه‌خساندنى هه‌لى كاره بۆ ده‌ستى كارى ناوخۆى و سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموون و شاره‌زایی كارمه‌ندانى بیانی له بواره جیاجیاكان. بۆ ئەوەی لەداهاتوو گەنجان و لاوانی وڵاتەکەمان دەرفەتی زیاتری کاریان بۆ بڕەخسێت.
دواتر گفتوگۆ له‌باره‌ى دواین ئاماده‌كارییه‌كانى رێنماییه‌كانى هێنانى كریكار و كارمه‌ندانى بیانى و چۆنیه‌تى پێدانى ڤیزا و ئیقامه و ئاماده‌كردنى ئامار و داتاکانیان کرا، له‌گه‌ڵ خستنه‌ڕووى میكانیزمه‌كانى كێشه و گرفته‌كان كه به‌پێى دواین یاسا و رینمایی كه ده‌رده‌كرێت هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ناوخۆ و كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى سه‌رپه‌رشتى دەکەن.
له به‌شێكى دیکەی كۆبونه‌وه‌كه د.دارا ڕه‌شید، داواى لێ‌كردن له ماوه‌یه‌كى نزیك رێنماییه‌كان ئاماده بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران گفتوگۆى له‌سه‌ر بكرێت، له داهاتوویه‌كى نزیك بكه‌وێـته بوارى جێبه‌جێكردن.