د.دارا ڕەشید : پێویستە دامەزراوەکانی حکومەت پشت بە داتا و زانیارییەکانی دەستەی ئاماری هەرێم ببەستن
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ ی حوزهیرانی٢٠٢٢، لەشاری هەولێر بە ئامادەبوونی د.دارا ڕەشید وەزیری پلاندانان و ریتا کۆلۆمبیا نوێنەری سندووقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان و ژمارەیەک لە بریکار و نوێنەری وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم ، ڕووپێوی بارودۆخی کۆمەڵاتی و پەروەردە و تەندروستی ژنان لە هەرێمی کوردستان بهڕێوهچوو.
لە وتەیەکدا وەزیری پلاندانان داوای لە وەزارەت و دامەزراوەکان کرد بە گرنگییەوە کار لەسەر ئەو داتا و ئامارانە بکەن و بیکەن بە سەرچاوەیەکی سەرەکی کارکردنیان کە دەستەی ئاماری هەرێم پێی هەڵساوە ئێمەش لە وەزارەتی پلاندانان هەمیشە هەوڵمانداوە داتا ونیشاندەری نوێ بخەینە بەردەستی وەزارەتەکان تاکو لەسەر بنەمای ئەو بەڵگانە سیاسەتەکان و بەرنامەکانی گەشەپێدان دابنرێ سەرباری ئەوەش وەزارەت بەردەوام دەبێت لەسەر یارمەتیدانی وەزارەتەکان.
د.دارا ڕەشید وتیشی لەم ڕووپێوە هەوڵدراوە تیشک بخرێتە سەر ئەو بوارانەی تایبەتمەندن بە باری هاوسەرگیری پێش تەمەنی ١٨ ساڵی و ١٥ ساڵی ، خوێندن، کارکردن، کاریگەری کۆڕۆنا لەسەر خانمان، توندوتیژی بەرامبەریان و هۆکارەکانی توندوتیژی، خەتەنە کردنی ئافرەتان و ژنان، وەرگرتنی خزمەتی تەندروستی پێش مناڵبوون و بابەتی جیابوونەوە و هۆکارەکانی دواتری.
وەزیری پلاندانان ڕاشیگەیاند لەڕێگەی ڕاپۆرتێکەوە تەواوی ئامار و داتای کار لەسەر کراو ئامادەکراوە و پێشکەشی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکرێت.