تیمێکی باڵای سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران سەردانی وەزارەتی پلاندانانیان کرد
د.دارا ره‌شید: ئه‌رك و ئامانجى وه‌زاره‌تى پلاندانان خزمه‌تكردنى هاولاتیانه له‌ته‌واوى سێكته‌ره‌كان
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)-ئه‌مڕۆ سێشهمه ۱٤ ی حوزەیرانی ۲۰۲۲، له‌دیوانى وه‌زاره‌ت د.دارا ره‌شید وه‌زیرى پلاندانان، پێشوازى له تیمێكى باڵاى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران به‌سه‌رۆكایه‌تى د.ئومێد سه‌باح سه‌رۆكى دیوانى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و ڕاوێژكاران و سه‌رۆكى فهرمانگهكانى ئه‌نجوومه‌ن کرد، دواتر له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نى باڵاى وه‌زاره‌ت، وه‌زیرى پلاندانان ئاماژه‌ى به ڕۆڵ و ئه‌ركى وه‌زاره‌ت كرد له ده‌ستنیشانكرد و داڕشتنى پلانى ستراتیژى و به‌رچاوڕوونى بۆ حكومه‌ت له سێكته‌ره جیاجیاكان به مه‌به‌ستى خزمه‌تكردنى هاووڵاتیان و گه‌یاندنى پڕۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى بۆ ته‌واوى ناوچه‌كانى هه‌رێم.
له به‌شێكى تر‌ى كۆبوونه‌وه‌كه ئاماده‌بووان گفتوگۆیان له‌باره‌ى كێشه و گرفته‌كان و چۆنیه‌تى چاره‌سه‌ركردنى كه‌م و كوڕیه‌كان كرد به‌تایبه‌ت له ده‌سته و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتییه‌كانى سه‌ر به‌وه‌زاره‌ت.
سه‌رۆكى دیوانى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران دواى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئاماده‌بووانى كۆبوونه‌وه‌كه و خستنه‌ڕووى پێشنیار و تێبینیه‌كان، پاڵپشتى و ههماههنگییهكانى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى نیشاندا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كه‌م و كوڕى و داخوازیه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان بۆ زیاتر گه‌یاندنى پلان و به‌رنامه‌كانى حكومه‌ت به هاووڵاتیان.
هەر لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له پرۆسه‌ى ئامار و سه‌رژمێرى له هه‌موو سێكته‌ره‌كان و به‌رده‌وامیدان و فراوانكردنى هه‌ماهه‌نگیه‌كان له‌گه‌ڵ ئاژانس و ڕێكخراوه جیهانیه‌كان و داڕشتنى پڕۆژه ستراتیژیه‌كان كرایه‌وه به تایبه‌ت پرۆسه‌ى به ئه‌لیكترۆنیكردنى گرێبه‌سته گشتییه‌كان كه ڕۆتین و كات و ماوه‌ى پێشكه‌شكردنى (ته‌نده‌ر) كه‌م ده‌كاته‌وه و دادپه‌روه‌رى ده‌هێنێته ئاراوه، هه‌روه‌ها وه‌زیرى پلاندانان به گرنگیه‌وه ئاماژه‌ى به‌و خوول و ڕاهێنانه كرد كه وه‌زاره‌ت ئه‌نجامیداوه بۆ فه‌رمانبه‌ران به مه‌به‌ستى به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاست و تواناكانیان هه‌روه‌ك به‌رده‌وامى و فراوانتركردنى خووله‌كان دووپات كرایه‌وه.