Skip to the content

میتۆدی تایبەت بە پڕۆژەکانی تەندروستی و پەروەردە و بەنداو و ئاودیری دادەنرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە چوارچێوەی گرنگیدانە بەردەوامەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سێکتەرە جیاجیاکان و زیاتر گەشەسەندنیان، بەسەرپەرشتی زاگرۆس فەتاح بریکاری وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کودستان، لە ماوەی یەک هەفتە وۆرکشۆپێکی پێنج ڕۆژەی ڕاھێنان لەسەر میتۆدی تایبەت بە چۆنێتیی ئامادەکردن و ھەڵسەنگاندنی پڕۆژە بۆ ھەریەک لە سێکتەرەکانی (تەندروستی، پەروەردە، پڕۆژەکانی بەنداو و ئاودێری) بەڕێوەچوو.
لە وۆرکشۆپەکەدا  ژمارەیەکی زۆر لە فەرمانبەرانی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان بەشداربوون و تاوتوێی ناوەڕۆکی ئەو میتۆدە تایبەتانە کرا کە لە لایەن وەزارەتی پلاندانان ئامادەکرابوو، لەو چوارچێوەیەش گفتوگۆ لەبارەی  ڕاوبۆچوونی بەشداربووان کرا.
لە وتەیەکدا بریکاری وەزارەت ڕایگەیاند ھەوڵ دەدەین لە ئایندەیەکی نزیکدا میتۆدی ئەم سێ سێکتەرە دوای پەسەندکردنی لەلایەن  وەزیری پلاندانانەوە بخەینە بواری جێبەجێکردنەوە و لە لایەن وەزارەتە پەیوەندیدارەکانیشەوە بەکاربێت، وتیشی لە بەرنامەی وەزارەتماندایە لە چەند سێکتەرێکی تر میتۆدی تایبەت ئامادە بکرێت بۆ ھەڵسەنگاندنی پڕۆژەکان.