وه‌زاره‌تى پلاندانان: هه‌نگاوه‌كان بۆ هه‌مه‌جۆركردنى ئابوورى هه‌رێم بەردەوامە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشه‌ممه ۷ی حوزەیرانی۲۰۲۲، له‌دیوانى وه‌زاره‌ت، د.دارا ره‌شید وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمی کوردستان پێشوازى كرد له دیڤد هانت كونسوڵى گشتى به‌ریتانیا له‌هه‌رێمى كوردستان.
له دیدارێكدا هه‌ردوولا ته‌ئكیدیان له به‌رده‌وامیدان و پته‌وكردنى زیاترى په‌یوه‌ندیه ئابوورى و بازرگانیه‌كانى نێوانیان كرده‌وه بەتایبەت لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێنان و هاتنی کۆمپانیا بەریتانیەکان بۆ هەرێم" پاشان وه‌زیرى پلاندانان باسى له هه‌نگاوەکانی چاکسازی کرد کە قۆناغی زۆر باشی بڕیوە بە تایبەت لە سێکتەرەکانی دارایی و خزمەتگوزاری و دەستەبەری کۆمەڵایەتی و ڕێکخستنەوەی باج و ڕسومات و مووچە و دەرماڵەکان، هەروەها دکتۆر دارا ڕەشید تیشکی خستە سەر جێبه‌جێكردنى پڕۆژەی ستراتیژی (PPP) بۆ پڕۆژە گرنگ و ستراتیژیەکان کە بە هاوبەشی کەرتی تایبەت و گشتی ئەنجام دەدرێت بە شێوەیەک حكومه‌تى هه‌رێم سه‌رپه‌رشتى و چاودێرى ده‌كات ، كه له ئێستادا ڕهشنووسهكهى ئاماده‌یه، بۆ ئەمەش پێویستمان بە کۆمپانیا گەورەکانی بەریتانیایە تا لەو ڕێگەیەوە بەشداربن لە ئاوەدانکردنەوەی هەرێم.
دواتر دکتۆر دارا ڕەشید ئاماژەی بە ڕەشنووسی دیدگای (٢٠-٣٠) کرد کە لە ئێستادا لە ئەنجوومەنی وەزیرانە و تەواوی سێکتەرەکانی لە خۆوە گرتووە و وەزارەت و دامەزراوەکانی حکومەت بەشدارن لە داڕشتنی پلان و ستراتیژیەکان کە گرنگی زۆر بە بوارەکانی پەروەردە و تەندروستی و کشتوکاڵ و پیشەسازی و وەبەرهێنان دراوە.
هەر لە دیدارەکەدا وه‌زیرى پلاندانان ڕوونیشى كرده‌وه پڕۆژه‌یه‌كمان ئاماده‌یه له داهاتوویه‌كى نزیك كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ین ئه‌ویش به ئه‌لیكترۆنى كردنى سیسته‌مى گرێبه‌سته گشتییهكانە کە ڕۆتین و ئه‌و كاته زۆرەى پێشكه‌شكردن (تهندەر) بۆ بهڵێنداران و كۆمپانیاكان نامێنێت و دادپه‌روه‌رى ده‌هێنێـته ئاراوه.
لە کۆتایی دیدارەکەدا وەزیری پلاندانان تیشکی خستەسەر دوایین هەوڵەکان بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان کە ساڵانێکی زۆرە بەڕێوەنەچووە، لەو پێناوەش هەرێمی کوردستان خوازیاری سەرژمێریەکی دروستە بۆ پێشخستن و دیاریکردنی پڕۆژە خزمەتگوزاریەکان و دوور بێت لە نیەتی سیاسی بە مەرجێک کار بۆ نەهێشتن و چارەسەرکردنی ئەو گرفتانە بکرێت کە لە ناوچە دابڕێندراوەکان دروستکراوە بە تایبەت لە ڕاگواستن و گۆرینی دیموگرافیای ناوچەکان و هێنانی خەڵکی تر بۆیان.