کار بۆ گیرانەوەی ئەو منداڵانە دەکرێت کە بەهۆی هەژاری لە خوێندن دابڕاون
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی سێشەمە ١/٣/٢٠٢٢ لە شاری هەولێر بەئامادەبونی کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و زاگرۆس فەتاح، بریکاری وەزارەتی پلاندانان و نوێنەری رێکخراوەکانی یونیسێف و کاری جیهانی و خۆراکی جیهانی لێکتێگەیشتنێک واژۆ کرا.
دوای واژۆکردنی لێکتێگەیشتنەکەش هەر یەک لە وەزیری کار و بریکاری وەزارەتی پلاندانان ئاماژەیان بە گرنگی ناوەرۆکی لێکتێگەیشتنەکە کرد، کە چەندین تەوەر کاری لەسەر دەکرێت، بەتایبەت لە گێرانەوەی ئەو منداڵانەی بەهۆی هەژاری لە خوێندن دابڕاون و هاوکاری کردنی خێزانەکانیان و کار کردن بۆ دامەزراندنی سیستەمی یەکگرتوویی خانەنشینی لە کەرتی تایبەت و گشتی و چاکسازی کۆمەڵایەتی لە سێکتەرە جیاجیاکان.