وەزارەتی پلاندانان لە ڕەخساندنی هەلی کاری زیاتر بەردەوام دەبێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان، (GOV.KRD)- ئه‌مڕۆ چوارشەممە، ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، وەزیری پلاندانان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى رێكخراوى UNDP و ستافى هونه‌ریی Team International وه به‌ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم و ههماههنگكارانى ڕووپێو له ده‌سته‌ى ئامار کۆبووەوە و ڕایگەیاند، "دکتۆر دارا ره‌شید، وه‌زیرى پلاندانانى حكوومه‌تى هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت ده‌رئه‌نجامى هه‌موو ڕووپێوێك بهرچاوڕوونىی زیاترمان پێده‌دات بۆ ده‌ستنیشانكردنى كه‌موكوڕى و لایه‌نه سه‌ركه‌وتووه‌كانی، هەروەها بەردەوام دەبین لە ڕەخساندنی هەلی کار."
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه دوایين ده‌رئه‌نجامى ڕووپێوى دامه‌زراوه‌كانى ئابووریی زۆربچووك، بچووك و مامناوه‌ند (MSME) خرایه‌ڕوو، كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ڕێكخراوى UNDP و به پاڵپشتیی دارايى رێكخراوى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان (USAID) ئه‌نجام درابوو.
ڕووپێوه‌كه ئامار و داتاى وردى له‌باره‌ى ژماره‌ى دامه‌زراوه‌كانى زۆربچووك، بچووك و مامناوه‌ند، ده‌ستى كار و لايه‌نى فه‌رمى و نافه‌رمیی دامه‌زراوه‌كان خستبووه‌ڕوو، له‌گه‌ڵ ئاسته‌نگ و گرفته‌كان و ڕێژه‌ى به‌شدارىی ئافره‌تان له خاوه‌ندارێتیی دامه‌زراوه‌كان و چه‌ند نيشاندهرێكى گرنگى تر.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه د.دارا ڕه‌شید ئاماژه‌ى به گرنگیی ئه‌نجامدانى ڕووپێوه‌كه كرد كه یه‌كێكه له پلانه ستراتیژیه‌كانى وه‌زاره‌ت، به ئامانجى دۆزینه‌وه‌ى میكانزمى گونجاو بۆ زیاتر ڕه‌خسانى هه‌لى كار بۆ ده‌رچووانى زانكۆ و په‌یمانگاكان و بره‌ودان به به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى پیشهيى و تواناكانى ده‌ستى كار له كه‌رتى تایبه‌ت له ڕێگه‌ى نه‌هێشتنى ڕۆتین و چاكسازيكردن له تۆماركردنى دامه‌زراوه نافهرميیهكان و ڕۆڵبینینى زیاترى كه‌رتى تایبه‌ت هاوشانى كه‌رتى حكوومى له هه‌رێمى كوردستان.
شايه‌نى باسه ئه‌م ڕووپێوه يه‌كێكه له ڕووپێوه ئابووریيه گرنگه‌كان و له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیی سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم له ناوه‌ڕاستى ساڵى 2021 ئاماده‌كارى بۆ كرا.