وه‌زیرى پلاندانان له‌گه‌ڵ كونسوڵى گشتى شانشینى هۆڵه‌ندا كۆبووه
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- رۆژی دووشه‌مه ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، د.دارا ره‌شید، وه‌زیرى پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له‌گه‌ڵ یاكۆ بێرهندس، كونسوڵى گشتى شانشینى هۆڵه‌ندا و نوێنه‌رى لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى به‌رنامه‌ى (Prospects)كۆبووه.
له‌و كۆبونهوهیەدا گفتوگۆ له‌باره‌ى دواین هه‌نگاوه‌كانى به‌رنامه‌ى (Prospects) كرا و نوێنه‌رى لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى ئه‌م پرۆژه‌یه پوخته‌یه‌كیان خسته‌ڕوو كه وه‌ك قۆناغى یه‌كه‌م به‌رنامه‌كه له پارێزگاكانى دهۆك و موسڵ كه‌وتۆته بوارى جێبه‌جێ كردن كه تایبه‌ت به یارمه‌تیدانى په‌نابه‌ران بۆ بونیاتنانى ژیانێكى نوێ له‌چوارچێوه‌ى هاوكارییه‌كانى وڵاتى هۆڵه‌ندا و بودجەى پێویستیشی بۆ ته‌رخانكراوه.
وه‌زیرى پلاندانان باسى له دیدگای حكومه‌تی هەرێمی کوردستان و وه‌زاره‌تی پلاندانان كرد له دارشتنى پلان و به‌رنامه‌ى پرۆژه‌كان جۆراوجۆره‌كان به‌تایبه‌ت له هه‌ماهه‌نگى كردنى به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ئاژانس و رێكخراوه جیهانیه‌كان به‌مه‌به‌ستى گه‌یاندنى خزمه‌تگوزاریه‌كان بۆ ته‌واوى ناوچه‌كانى هه‌رێم به‌بێ جیاوازى و پێویستى دانیشتوانه‌كه‌ى.
پاشان ڕۆڵى ئاژانس و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌هاوكارى كردنى هه‌رێم بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران به‌رزنرخێندرا" بۆئه‌مه‌ش داواى لێ‌كردن بۆ دیارى كردنى به‌رنامه و پرۆژه‌كانیان هه‌ماهه‌نگى ته‌واو له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى پلاندانان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستى خستنه‌رووى به‌رچاو روونى له‌باره‌ى پێویستى پرۆژه و به‌رنامه‌كانیان له‌ناوچه جیاجیاكانى هه‌رێم به‌بێ جیاوازى.