Skip to the content

وەزیری پلاندانان پاڵپشتیی خۆی بۆ پلان و ستراتیژه‌كانی ئەنجوومەنی باڵای خانمان دووپات کردەوە

ڕۆژی دووشه‌ممه‌، ٧ی ئابی ٢٠٢٣، د.دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە د.خانزاد ئەحمەد، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارێکی هاوبەشدا، گفتوگۆ لەسەر میکانیزمی هەماهەنگی و کاری هاوبەش، لە نێوان هەردوو لا کرا و لە لایەن خۆیەوە د.دارا ڕەشید، پاڵپشتی و هەماهەنگییەکانی وەزارەتی بۆ سەرخستنی پلان و بەرنامەکانیان دەربڕی.

لە بەرانبەردا د.خانزاد ئەحمەد، ڕایگەیاند وەزارەتی پلاندانان، یەکێکە لە وەزارەتە گرنگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڕۆلێکی بەرچاوی دەبێت لە پرۆژەکانی پاڵپشتی و گەشەپێدانی ئابووریی خانمان.