وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێم لەگەڵ شاندێکی باڵای نەتەوەیەکگرتوەکان کۆبووە
رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، د.دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی باڵای نەتەوەیەکگرتوەکان بەسەرۆکایەتی کلاودیۆ کوردونی، جێگری نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری سیاسی و هاوکاری هەڵبژاردن لە عێراق.
لە دیدارێکدا باس لە کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کرا بەتایبەت لە پرسی بودجە و وزە و مادەی ١٤٠ و وەزیری پلاندانان دیدی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ روونکردەوە و لەبارەی کۆبونەوە و سەردانەکانی شاندی باڵای هەرێم بۆ بەغداد کە بەردەوام خوازیاری ئەوە بووین کێشە و گرفتەکان لەسەر بنەمای دەستور و لێکتێگەیشتنی هاوبەش چارەسەر بکرێن بەتایبەت لە پرسی بودجە و وزە.
هەر لە دیدارەکە دکتۆر دارا ڕەشید، ئاماژەی بە هەنگاوەکانی کاراکردنەوەی لێژنەی باڵای مادەیی ١٤٠ و نەهێشتنی هەموو ئەو بەربەستانە کرد کە ڕووبەڕویان دەبێتەوە، ووتیشی پاڵپشتی و هاوکاریەکانی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ ئەم پرسە گرنگ و پێویستن.