Skip to the content

وەزیری پلاندانان: ئامانج لە حکومەتی ئەلیکترۆنی نەهێشتن و کەمکردنەوەی ڕۆتینە

ڕۆژی پێنجشەممە، ١٣ى تەممووزی ٢٠٢٣، دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانان، پێشوازیی لە کۆ هی سێنۆک، نوێنەری ئاژانسی کۆیکا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارێک باس لە پڕۆگرام و چالاکییەکانی کۆیکا کرا، بە تایبەت لە کردنەوەی خول و ڕاهێنان بۆ فەرمانبەران و کارمەندانی دامەزراوە حکومییەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پلاندانان.

هەر لە دیدارەکەدا بەگرنگییەوە گفتوگۆ لەبارەی بە ئەلیکترۆنیکردنی دامەزراوەکانی حکومەت کرا لە ڕێگەی برەودان و پێشخستنی توانا مرۆییەکان لەپێناو دامەزراندنی حکومەتی ئەلیکترۆنی بۆ کەمکردنەوە و نەهێشتنی هەموو ئەو کات و ڕۆتینەی لە مامەڵەکاندا هەیە.