وەزیری پلاندانان ئەنجامی پرۆژەی رووپۆشی بەکارهێنانی زەوی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند
رۆژی دووشەممە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، لەشاری هەولێر د.دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەنجامی پرۆژەی رووپۆشی بەکارهێنانی زەوی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.
لە وتەیەکدا د.دارا ڕەشید، ڕایگەیاند:'' تایبەتمەندی ئەم پرۆژەیە لەوەدایە کە بۆ یەکەمجارە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان، بە بەکارهێنانی وێنەی ئاسمانی نوێ بە کوالیتییەکی زۆر باش وێنەیەکی روون و دیار لەسەر بارودۆخ و شێوازەکانی بەکارهێنانی زەوی لە هەرێم و عێراق ببینین، کە بێگومان بۆچوونمان لەسەر زۆر بوار ئەگۆرێت، وەکو رێژەکانی زەوی دێمی و ئاودێری، سەوزایی بە گشتی و چر بە تایبەتی، زەوی داپۆشراو بە ئاو، دارستانەکان و چالاکی کشتوکاڵی لە ئێستا و ساڵانی پێشوو'' .
وەزیری پلاندانان وتیشی :'' جێگەی داخە ناوچەکە و بەشێکی هەرێمی کوردستان ، چەند ساڵێکە تووشی بەرکەوتەکانی گۆڕانی کەشوهەوا بووە، کە وشکە ساڵی یەکێکە لە دیاردە مەترسیدارەکان و پێویستە رێگەی زانستی گونجاو بگیرێتە بەر بۆ بەرەنگاربونەوەی و نەهێشتنی مەترسیەکان.''
لەبەشێکی تری قسەکانیدا وەزیری پلاندانان سوپاسی رێکخراوی (WFP) کرد کە لەگەڵ دەستەی ئامار و وەزارەتی هاوکاری و گەشەپێدانی ئابووری حکومەتی فیدراڵی ئەلمانیا سەرچاوەی دارایی بۆ جێبەجێ کردنی ئەم پرۆژەیە دابین دەکەن.
لەبەشێکی تری قسەکانیدا وەزیری پلاندانان سوپاسی رێکخراوی (WFP) کرد کە لەگەڵ دەستەی ئامار و وەزارەتی هاوکاری و گەشەپێدانی ئابووری حکومەتی فیدراڵی ئەلمانیا سەرچاوەی دارایی بۆ جێبەجێ کردنی ئەم پرۆژەیە دابین دەکەن.