Skip to the content

هەوڵەکان بۆ پاراستنی مافەکانی گەلی کورد لە چوارچێوەی دەستوری عێراق بەردەوام دەبن

ڕۆژی دووشەممە، ١٨ ى ئەیلوولی ٢٠٢٣، د. دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانان، پێشوازیی لە مارک سترۆ، کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێم و شاندێکی یاوەری کرد.

لە سەرەتای دیدارەکە وەزیری پلاندانان بەخێرهاتنی کرد و پیرۆزباییی دەستبەکاربوونی لێ کرد، وەک کونسوڵکاری نوێی ئەمەریکا لە هەرێم.

دواتر گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیەکانی نێوان هەرێم و ئەمەریکا کرا بەتایبەت لە هەماهەنگیی نێوان وەزارەتی پلاندانان و کونسوڵخانە و هەموو ئەو ئاژانس و ڕێکخراوە ئەمەریکاییانەی لە هەرێم کار دەکەن.

پاشان دارا ڕەشید، باسی لە پەیوەندیەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کرد، بەتایبەت هەوڵەکانی گەیشتنەیەک و چارەسەری کێشەکان بۆ زامنکردنی بودجە و مووچەی فەرمانبەران و مافەکانی دانیشتووانی هەرێم لە چوارچێوەی دەستوور، لە بەرانبەردا کونسوڵی ئەمریکا ڕایگەیاند "پێشوازی لە هەموو هەوڵێک دەکەن بەتایبەت بۆ چارەسەری ناکۆکییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا."