Skip to the content

وەزیری پلاندانان و کونسوڵی گشتیى هیندستان کۆبوونەوە

ڕۆژى دووشەمە ١٢/٢/٢٠٢٤ د. دارا ڕەشید محمود، وەزیری پلاندانان، پێشوازی لە مادان گۆپال، کونسوڵی گشتیى وڵاتی هیندستان لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە دیداره‌كه‌دا کە بەڕێوەبەری گشتیى پەرەپێدانی مرۆیی ئامادەی بوو گفوگۆ لەبارەی هەماهەنگیيەکانی نێوان هەردوولا کرا، بەتایبەت لە پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان و سوودوەرگرتن لە ئەزموونی یەکتر.
هه‌روه‌ها کونسوڵی هیندستان ڕایگەیاند كه‌ دەيانەوێت کردنەوەی تەواوی خولەکان بۆ فەرمانبەران و کارمەندانی حکومەت لە هەموو سێکتەرەکان  لە ڕێگەی وەزارەتی پلاندانانەوە جێبەجێ بکرێت.
 هه‌روه‌ها "لە داهاتوویەکی نزیکدا ڕێککەوتنێکی لێکتێگەیشتن واژۆ بکرێت بۆ ئەوەی وڵاتی هیندستان لە ڕێگەی دامەزراوە و ئەنستیتۆکانی وڵاتەکەی هاوکاری و هەماهەنگی پێشکەشی ئەنستیتۆی کوردستان بۆ کارگێڕی (کیپا) بکات." باسێكى ترى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.
لەکۆتایيدا، وەزیری پلاندانان، داواى له‌ کونسوڵی هیندستان كرد كه‌ سەردانی ئەنستیتۆی کوردستان بۆ کارگێڕی (کیپا) بکات و لە نزیکەوە ئاگه‌داری خول و ڕاهێنانەکانی وەزارەتی پلادانان بێت کە بۆ فەرمانبەران و کارمەندان دەکرێنه‌وه‌.