وەزیری پلاندانان: ڕێکخستنی سیستەمی بانکی و بەئەلیکترۆنیکردنی دامەزراوەکانی حکومەت قۆناغی باشیان بڕیوه
ڕۆژى دووشەمە ١٩ى شوباتى ٢٠٢٤، د. دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێم، پێشوازی لە میکێلێ کامێرۆتا، کونسوڵی ئیتاڵیا لە هەرێم و ڕۆکسان ویبەر، بەرێوەبەری ئاژانسی ئیتاڵیا بۆ گەشەپێدان (AICS) کرد.
لە دیدارێکهدا، هەماهەنگیيەکانی نێوان حکومەتی ئیتاڵیا و حکومەتی هەرێم لە بوارە جیاجیاکان گفتوگۆى لەبارەوه کرا، هەروهها دووپاتی بەردەواميی هاوکاریيەکانی نێوان هەردوولا کرایەوە.
لە بەشێکی تری دیدارەکە، وەزیری پلاندانان گوتى "هەوڵەکانی حکومەتى ههرێم بۆ پێشخستن و بەهێزتر کردنی سێکتەرەکانی خوێندنی باڵا، تەندروستی، پەروەردە و کشتوکاڵ بهردهوامن، ههروهها ڕێکخستنی سیستەمی بانکی و بەئەلیکترۆنیکردنی دامەزراوەکانی حکومەت، لە ئێستادا قۆناغی زۆر باشیان بڕیوە."
لەو چواچێوەیەش ڕۆڵی بەردەوامی حکومەتی ئیتاڵیا و ئاژانسی ئیتاڵیا بۆ گەشەپێدان (AICS) لە پاڵپشتیيەکانیان بۆ هەرێمى كوردستان، بە گرنگ وەسف کرا.