Skip to the content

وەزیری پلاندانان و کونسوڵی ئەمریکا کۆبوونەوە

رۆژی سێ شەممە٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، دکتۆر دارا ڕەشید محمود، وەزیری پلاندانان پێشوازی لە مارک سترۆ، کونسوڵی گشتی ئەمریکا لەهەرێمی کوردستان کرد.

لەدیدارێکدا گفتوگۆ لەبارەی دواین گۆرانکاریەکانی ناوچەکە و بەتایبەت ڕەوشی ئێستای نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا لەچوارچێوەی جێبەجێ کردنی پرۆژە یاسایی بودجەی گشتی عێراق و دابین کردنی شایستە داراییەکان و موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کران، کەهەمیشە خواستی هەرێمی کوردستان کۆتایی هێنان و چارەسەرکردنی ئەو پرسە بووە.

هەر لە دیدارەکە دووپاتی بەردەوامی هەماهەنگی و هاوکاری نێوان هەر دوولا کرایەوە.