وەزیری پلاندانان پێشوازی لە ئەمینداری گشتيی ئەنجومەنی باڵای خانمان کرد

ڕۆژى سێشەممە ۱۱ى حوزهيرانى ۲۰۲٤، د. دارا ڕەشید مهحمود، وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێم، پێشوازی لە د. خانزاد ئەحمەد، ئەمینداری گشتيی ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان کرد.
لە دیدارەکەدا، گفتوگۆیان لەسەر تەوەرەكانى پەیوەست بە گرنگیدان و پەرەپێدان و هەماهەنگی بۆ مافی ژنان و خانمان له ههموو بواره جیاجیاکانی ژیان كرد.
لە بەرانبەردا د.خانزار ئەحمەد، سوپاسی پێشوازی و هەڵوێستی وەزیری پلاندانانی کرد، هەردوولا جەختیان لە کارکردن لەسەر ئاستی ستراتیژی و بایهخدان بە ڕۆڵ و پێگەی خانمان لە سەرجەم سێکتەرەکانی حکومەت كردهوه.