وەزیری پلاندانان و شاندی باڵای سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان كۆبوونهوه
ڕۆژى پێنجشەممە ۱۳ى حوزهيرانى ۲۰۲٤، د. دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێم، بە ئامادەبوونی سیروان محەمەد، بریکاری وەزارەت، پێشوازى لە شاندی باڵای سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNFPA)، بە سەرۆکایەتيی لەیلا بەکر، بەڕێوەبەری هەرێميی وڵاتە عەرەبیيەکان و شاندی یاوەری كرد.
لە ديدارێکدا، باس لە پەیوەندیيەکانی هەردوولا کرا، بە تایبەت بوارەکانی پەرەپێدانی دانیشتووان و ئامادەکاریيەکانی پرۆسەی سەرژمێریى ئەمساڵی عێراق و هەرێمی کوردستان.
وەزیری پلاندانان ڕۆڵ و ئەرکی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکانی لە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پلاندانان بەرز نرخاند، بۆ باشتر بەڕێوەچوونی ئامادەکاریيەکانی پرۆسەی سەرژمێری، بەپێی ڕاسپاردە نێودەوڵەتیيەکان و ڕهچاوکردنی ئهو تایبەتمەندييانهى کە لەگەڵ حکومەتی عێراق تایبەت بە ناوچە کوردستانیيەکانی دەرەوەی ئيدارهى هەرێم، لەسەری ڕێک كەوتوون.
پاشان بەڕێوەبەری سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان،پاڵپشتيی خۆیانی بۆ یارمەتیدانی وەزارەتی پلاندانان، بۆ سەرکەوتن و جێبەجێکردنی پرۆسەی سەرژمێری و هەماهەنگيی زیاتر بۆ ئەو مەبەستە دووپات کردووە، هەروەها باسی لە ڕۆڵ و بەرنامەی هەمیشەیيی خۆیان کرد لە هەرێمی کوردستان و سوپاسی وەزارەتی پلاندانانی کرد لە هاوکاری بەردەوامبوون لەگەڵیان.