دواى 27 ساڵ بڕياره مانگى تشرينى دووهمى ئهمساڵ سهرژمێريى گشتيى دانيشتووان له عێراق بكرێت
ڕۆژى سێشەممە، ١٤ــی ئایاری ٢٠٢٤، دەستەی باڵای سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە هەرێمی كوردستان و عێراق، بۆ تاووتوێكردنی دوایین ئامادەكارییەكانی سەرژمێریی گشتی، بە سەرۆکایەتيی د. دارا ڕەشید محمود، وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە بەشداریی بریکاری وەزارەت و سەرۆکی دەستەی گشتيى ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری و فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، فەرمانگەی تەكنەلۆجیای زانیاری و دەستەی ئامار و دیوانی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، وەزارەتی پێشمەرگە، ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم، پارێزگهكانی هەرێم و سەرپەرشتیارانی ئیدارە سەربەخۆكان، یەکەم کۆبوونەوەی خۆی كرد.
لە کۆبوونەوەکە وەزیری پلاندانان بەوردی باسی لە هەنگاوەکانی ئامادەکاريی بەڕێوەچوونی سەرژمێريی گشتی کرد، بە تایبەت ئەو کۆبوونەوە و دیدارانەی لەگەڵ حکومەتی عێراق كراون.
د. دارا ڕەشید گوتی: پێداگريی هەرێم بۆ بەڕێوەچوونی سەرژمێریيەکی سەرکەوتوو، ئەوەیە ئەنجامەکانی لە بەرژەوەنديی گشتيی دانیشتوانی عێراق و هەرێم بێت، بەبێ جیاوازی و هيچ مەبەستێکی سیاسی لەدوا نەبێت.
لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکە، گفتوگۆ لەبارەی میکانیزمەکانی کاری داهاتووی ئەو ليژنەیە کرا، کە لەسەر ئاستی باڵا پێکهێندراوە، بە تایبەت لە هەماهەنگی و کاراسانی بۆ دەستەی ئاماری هەرێم.
شايانى باسه دواى ٢٧ ساڵ، بڕياره مانگى تشرينى دووهمى ئهمساڵ، سهرژمێريى گشتيى دانيشتووان له عێراق بكرێت.
وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان