وەزیری پلاندانان: هەر سەرژمێریيەک بۆ بووژاندنهوەی ژێرخانی وڵات نەبێت کێشە و قەیرانی لێ دهكهوێتهوه
ڕۆژى سێشەممە ٧ــی ئایاری ٢٠٢٤، دارا ڕەشید محمود، وەزیری پلاندانان، به ئامادهبوونى سیروان محمد، بریکاری وەزارەت، لەگەڵ فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی گشتيی ناوچە کوردستانیيەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم کۆبووهوە، و باسيان لە دوایين هەنگاوەکانی ئامادەکاريی پرۆسەی سەرژمێريی گشتی لە عێراق و هەرێم کرد، کە بڕیارە لە کۆتایيی ئەمساڵ بەڕێوە بچێت.
لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا، وەزیری پلاندانان ئاماژەی بە ديدگا و ڕوانينى هەرێمی کوردستان بۆ سەرخستنی پرۆسەی سەرژمێری كرد، کە لە ئێستادا ئامادەکاریيەکانی بەڕێوە دەچن، بە شێوەیەک ئەنجامدانی بۆ پێشخستن و بووژاندنەوەی ژێرخانی بوارە جیاجیاکانی سەرتاسەری عێراق بێت، بەبێ جیاوازی و بۆ هیچ مەبەستێکی سیاسی بەکار نەهێندرێت. هەردوولا لەسەر بەردەوامیدان بە هەماهەنگی و هاوکاریيەکان هاوڕا بوون، لەپێناو سەرخستنی پرۆسەکە، کە زیان بە پێکهاتە و نەتەوە جیاجیاکانی ناوچەکە نەگەیەنێت.