پهيامێك له وهزيرى پلاندانانى حكومهتى ههرێمى كوردستانهوه
لە بەردەواميی پرۆسەی جێبەجێکردنی سەرژمێری لە پارێزگهکان و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان، لە ماوەی پێنج ڕۆژی ڕابردوودا، سەرەڕای هەبوونی ئاستەنگی تەکنیکی، ڕێژەیەکی بەرزی کارەکان جێبەجێ کراون.
لەم کاتەدا هاووڵاتيیان پەیوەنديی زۆر بە سەنتەی پەیوەندیيەکان لە ژووری عەمهلیاتی سەرژمێری و بەڕێوهبەرایەتيیەکانی ئاماری پارێزگهکانهوه دهكهن، تاکوو دڵنیا ببنەوە کە سەردان دەکرێن.
لەبەرئەوەی پێشتر ڕاگەیهندرابوو کە پرۆسەکە لهم قۆناغەدا بۆ دوو رۆژ بەردەوام دەبێت، دواتر ناتوانین کەس تۆمار بکەین، بەڵام لێرەوە هەموو دانیشتووانی هەرێمی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە تاوەکوو تەواوکردنی تۆماری هەموو خێزانەکان، پرۆسەکە بەردەوام دەبێت، بۆیە داوا لە سەرجەم ئەو خێزانانە دهكهين کە تاوەکوو ئێستا خۆیان تۆمار نەکردووه، لە ماڵەکایان بمێننەوە، چونکە پرۆسەکە بەردەوام دەبێت تاکوو دوايين خێزان و هاووڵاتی تۆمار دەکرێ.
د. دارا ڕەشید مهحموود
وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێم