بريكارى وهزارهتى پلاندانان پێشوازى له بەرپرسی ئۆفیسی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە هەولێر كرد

ڕۆژى دووشەممە ١٠ى شوباتى ٢٠٢٥، لە دیوانی وەزارەتى پلاندانان، سیروان محمد بریکاری وەزارەت، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتیی هاوکاری و هەماهەنگيی پەرەپێدان پێشوازى لە کەندی چیپۆن کودزە، بەرپرسی ئۆفیسی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە هەولێر- UNDP.
لە دیدارەکەدا، تاووتوێی کار و چالاکییەکانی ڕێکخراوی ناوبراو کرا لە عێراق و ھەرێمی كوردستان و پڕۆژەی ڕووپێوی گشتگیری دامەزراوە ئابووریەکان لە هەرێم، کە وەزارەتی پلاندانان بە گرنگی دەزانێت ئەنجامی بدات، بە تایبەتی دوای ئەنجامدانی سەرژمێريی دانیشتووان و ئاڤاهییا و بەردەستبوونی چوارچێوەی ئەو دامەزراوانە لە کەرتی تایبەت. لەو ڕووەوە، بریکاری وەزارەت داوای لە ڕێکخراوی UNDP کرد، هاوکاريی تەکنیکی و دارایيی ئەو جۆرە بەرنامە و پرۆژانە بکات، تاکوو بتوانن هەڵسەنگاندنی زانستی بکەن، بە پشتبەستن بە داتا بۆ بارودۆخی ئابووريی هەرێمی کوردستان و بەرهەمی گشتیی ناوخۆیی GDP.
بەرپرسی ئۆفیسی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان، ئامادەیيی خۆی و ئۆفیسی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانی بۆ هاوکاری و هەماهەنگيی زیاتر لە بواری پەرەپێدان بۆ دامودەزگهکانی هەرێم دەربڕی، لە ڕێگهی وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.