ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پلاندانانی هەرێمى كوردستانهوه

سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە، ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢٥، وەزارەتی پلاندانانی فیدڕاڵ کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامی دا، تیایدا ڕاپۆرتی (هەژاریی فرەڕەهەند MPI)ى ڕاگەیاند، کە بە هاوکاريی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP) ئامادە کرابوو.
لێرەوە ڕایدەگەیەنین: ئەم ڕاپۆرتە بێ ئاگاداریی وەزارەتی پلاندانانی هەرێم و دەستەی ئاماری هەرێم ڕێک خراوە، کە دەبوایە لە سەرەتاوە بە هاوبەشی کار لەسەر ئەم ڕاپۆرتە و وردەکارییەکانی بکرایە، تاکوو ڕاوبۆچوونی حکومەتی هەرێم تیایدا جێگیر بکرایە.
هەروەها، پێویست بوو کە دواڕەشنووس بە دەستمان بگات، تاکوو پێش کات و ئەنجامەکانی پەسەندی بکەین و ئامادە بین لە ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی و دواتر سوود لە ئەنجامەکانی وەربگرین.
جێگەی ئاماژەپێکردنە، ڕێژەکانی ئاماژەپێکراو لە ڕاپۆرتەکەدا پشتی بەستووە بە داتاکانی دواڕووپێوی، ئابووری و کۆمەڵایەتیی خێزان لە (٢٠٢٣ - ٢٠٢٤) بۆ (٢٠٢٥ ـ ۲۰۲٦) ئەنجامەکانی ڕاگەیەندرا، بە پێوەری زانکۆی ئۆکسفۆردی بەریتانيايى کاری لەسەر کراوە، کە لە ساڵانی پێشتر پێکەوە لەگەڵ دەستەی ئاماری عێراق ڕاهێنان کرابوو بۆ بەکارهێنانی
نیشاندەرەکانی، تاکوو نەک تەنها هەژاریی ماددی بنەمای پلان و ستراتیژەکان بێت (بەپێی ئەنجامەکانی ڕووپێویی ئاماژەپێکراو لە عێراق ٠/•١٩.٣ و لە هەرێم ٨.٦٠/٠)، بەڵکوو ڕێبەری هەژاریی فرەڕەهەند بۆ ئاماژەپێدان لەسەر جۆرەکانی تری هەژاری لە کۆمەڵگا دروست بکرێت
ڕاگەیاندنی وەزارەتی پلاندانانی هەرێمى كوردستان