Skip to the content

هەواڵەکان

بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە نێردەی خاچی سوور کرد

هه‌ردوولا بۆچوون و پێشنیازیان له‌باره‌ی چەند تەوەر و پرسێکی تایبەت بۆ شێوازی هەماهەنگیکردن لە ساڵی ٢٠٢٥ ئاڵوگۆڕ کرد.

جێگری سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە تیمێکی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان کرد

تیمی دەستەی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان دووپاتیان لە بەردەوامی پاڵپشتییەکانیان بۆ هێزی پێشمەرگە کردەوە، لە بەرانبەردا جێگری سەرۆکی ئەرکان سوپاسی هاوپەیمانانی کرد.

تاقیکردنەوەی زمانی ئینگلیزی بۆ ژمارەیەک ئەفسەر و کارمەندی وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجام درا

لە بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، تاقیکردنەوەی زمانی ئینگلیزی (ECL)، بۆ ژمارەیەک ئەفسەر و کارمەندی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە ئەنجام درا.

لیوای هەژدەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵکردنی ئەنجام دا

لە ئۆپەراسیۆنەکەدا تەواوی ناوچە دیاریکراوەکان کێوماڵ کران و گەڕان و پشکنینیان بۆ ئەنجام درا.

نەخۆشخانەی پێشمەرگە بووەتە ناوەندێکی گرنگی تەندروستی بۆ نەخۆشانی پێشمەرگە

لە ئەنجامی ئەو هەوڵ و کۆششانەی کە بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری تەندروستیی وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجامی داون، نەخۆشخانەی پێشمەرگە لە هەولێر، بووەتە ناوەندێکی تەندروستی، بۆ دابینکردنی دەرمان بۆ نەخۆشانی درێژخایەنی پێشمەرگە.