Skip to the content

هەواڵەکان

جێگری سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە پێشوازی لە بەرپرسی پەیوەندییەکانی سوپای ئەڵمانیا کرد

لە دیدارێکدا هەردوولا باسیان لە ئۆپەراسیۆنەکان و چۆنیيەتی مەشقەکانی ئەفسەرانی پۆل کرد، لە چوارچێوەی بەڕێوەچوونی مەشقەکانی هێزی پێشمەرگەدا.

کۆبوونەوەی ڕشتە جیاوازەکانی هێزەکانی پێشمەرگە بەڕێوەچوو

لە کۆبوونەوەکەدا بەرنامە و پلانی بەڕێوەچوونی یەکەم خولی ڕشتەکان بۆ ئەفسەرانی تازەپێگەیشتوو، لە چوارچێوەی بەرنامەی مەشقی ساڵی ۲۰۲٥ی بەڕێوەبەرایەتيی مەشقی سەربازيی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە جێگیر کرا.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی پشتگیريی بەردەوامی ئەڵمانیای بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان کرد

هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرى دیکەی کۆبوونەوەکە بوون.

فەرماندەی فیرقەی یەکی پیادە پێشوازی لە شاندێکی سەربازیی هاوپەیمانان کرد

لە کۆتاییی دیدارەکەدا، فەرماندەی فیرقەی یەکی پیادە، لۆگۆی وەزارەتی پێشمەرگەی وەک دیاری پێشکەش بە کۆڵۆنێڵ مشیل کرد.

بەڕێوەبەرى چاکسازیى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ پێشوازى له‌ ڕاوێژکاری سەربازيی هۆڵەندا کرد

لە کۆبوونەوەیەکدا، تاووتوێی دیزاین و جێبەجێکردنی پرۆژە ئەندازیارییە سەربازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کرا، لە ئاستی پەل (حضیرە) تا دەگاتە ئاستی بارەگای فیرقەکان و دیزاینی بارەگای وەزارەتی پێشمەرگە.

تاقیکردنەوەی زمانی ئینگلیزی بۆ ژمارەیەک ئەفسەر و کارمەندی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە ئەنجام درا

ئەو خولانە لەلایەن وڵاتی ئەمه‌ریکا بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجام دەدرێن، بۆ ئەوەی توانای ئەفسەر و کارمەندانی وەزارەتی پێشمەرگە بەرز بکرێتەوە.

وەزیری کاروباری پێشمەرگە: لە هەوڵەکانمان پێداگرین بۆ سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی

شۆڕش ئيسماعيل: ئێمە لە وەزارەتی پێشمەرگە پێداگرین لە هەوڵەکانمان بۆ سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی، بە هاوکاری و پاڵپشتيی دڵسۆزانەی هاوپەیمانان، بە تایبەت ئەمه‌ریکا .

سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە پێشوازی لە پاشکۆی سەربازيی بالیۆزخانەی ئیتاڵیا کرد

سەرۆکی ئەرکان سوپاسی تیمی ڕاوێژکارانی سەربازيی ئیتاڵیای لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرد و خۆشحاڵيی خۆی بە کارکردنی هاوبەش لەگەڵ هێزەکانی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان دەربڕی.

مەراسیمێك بۆ كردنەوەی خوێندنی فرياگوزاريى پزیشكيی سەربازيی پێشكەوتوو بەڕێوەچوو

وەزیرى پێشمەرگە سوپاسی گەل و حکومەتی ئەڵمانیا و کونسولی گشتيی ئەمه‌ریکای کرد، لە پشتگیریکردنی هێزی پێشمەرگە، بە تایبەت لە کردنەوەی ئەم خولە یەک ساڵیيە لە سەنتەری پارامیدیکی سەربازيی پێشکەوتوو.

فەرماندەی فیرقەی چواری پیادە پێشوازی لە شاندێکی هاوپەیمانان کرد

لە کۆبوونەوەکه‌دا گفتوگۆ لەبارەی گرنکيی هاوکاری و هەماهەنگیيەکانی نێوان هەردوولا كرا و جەخت لە بەردەوامی هاوکارییەکان كرايه‌وه‌.