Skip to the content

هەواڵەکان

لە فیرقەی یەکی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە دوو خولی جیاواز کۆتاییان هات

ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥، لە بارەگای فیرقەی يه‌كی پیادە، بە ئامادەبوونی فەرماندەی فیرقەكه‌، کۆتایی بە خولی (ڕاهێنان و فێرکردنی مەشق) و خولی (قارەمانانی جەنگ) هات.

لە ناوەندی مەشقی تەندروستيی سەربازی كۆتايى به‌ خولى "چاره‌سه‌ركردنى بريندار" هات

به‌شداربووان بە شێوەی تیۆری و پراکتیکی مەشق و ڕاهێنانیان لەبارەی بابەتە پزیشکیيەکان و فریاگوزارییە سەرەتاییەکان لە کاتی شەڕ و پێکدادان و ڕووبەڕووبوونەوەکاندا ئه‌نجام دا.

لە لیوای شازدەی پیادەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە کۆتایی به‌ دوو خول هات

خولەکان ماوەی یەک هەفتە بەردەوام بوون، تیایدا ٣٠ی پێشمەرگەی بارەگای لیوای ١٦ی پیادە و فەوجەکانی لیوا بەشدار بوون، بە تیۆری و پراکتیکی مەشق و ڕاهێنانیان ئەنجام دا.

له‌ باره‌گاى فيرقه‌ى دووى پياده‌ كۆتايى به‌ خولێکی گەیاندن هات

خولەکە ماوەی هەفتەیەک بەردەوام بوو، ئەفسەرانی بەشی گەیاندن و هەواڵدێريی فیرقەی دوو و چواری پیادە بەشداربوون.

لە میرەی گشتيی سەربازيی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە خولێکی فیتەری کۆتایی هات

ئەو ئامێرانە پێشتر لەلایەن وڵاتی ئەڵمانیاوە پێشکەش بە هێزەکانی پێشمەرگە کراون.

لە پەیمانگه‌ی "ئیدوێنا"ی ئەمه‌ریکايى كۆتايى به‌ خولێکی زمانی ئینگلیزی هات

خولەکە بە سەرپەرشتيی بەشی تەکنەلۆژیا و زمانەکانی بەڕێوەبەرایەتيی چاکسازی، بە هەماهەنگی و پاڵپشتيی کونسولخانەی گشتيی بەریتانیا لە هەرێمی کورستان ڕێكخرابوو، ماوەی سێ مانگ بەردەوام بوو.

لە لیوای دوازدەی پیادەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە خولێکی گەیاندن کۆتایی هات

خولەکە ماوەی نۆ ڕۆژ بەردەوام بوو، بەشداربووان بە شێوەی تیۆری و پراکتیکی مەشق و ڕاهێنانیان لەسەر ئامێرەکانی پەیوەندیکردنی سەربازی ئەنجام دا.

سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان کرد

هەردوولا بە گرنگیيەوە تیشکیان خستە سەر هەوڵەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی بۆ سەرخستن و ڕاستەڕێکردنی بواری مەشق و ڕاهێنان، خێراکردنی هەنگاوەکان بۆ دەستبەکاربوون و دامەزراندنی فیرقەکان و یەکخستنەوەی هێزەکان لەو چوارچێوەیەدا.

هێزەکانی پشتیوانيی دوو لە مانۆرێکی سەربازیدا چەکی قورس تاقی ده‌كه‌نه‌وه‌

لە مانۆرێکی سەربازيی مۆدێرندا و بە چاودێريی هێزەکانی هاوپەیمانان لە تەقەکردنی ساڵانەدا، تەواوی چەکە قورسەکانیان بە سەرکەوتوویی تاقی کردەوە.

لە لیوای سيی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە كۆتايى به‌ خولێکی گەیاندن هات

خولەکە ماوەی نۆ ڕۆژ بەردەوام بوو، هه‌روه‌ها به‌شداربووان بە شێوەی تیۆری و پراکتیکی، مەشق و ڕاهێنانیان لەسەر ئامێرەکانی پەیوەندیکردنی سەربازی ئەنجام دا.