Skip to the content

هەواڵەکان

سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە له‌گه‌ڵ بەرپرسی نووسینگەی هاریکاريی ئاسایش کونسولخانەی گشتيی ئەمه‌ریکا كۆبووه‌وه‌

هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگريی ئەمه‌ریکا گەنگەشە کرا.

بەڕێوەبردنی سیمینارەکانی هۆشیاری دژی ماددە هۆشبەرەکان بەردەوامن

بەڕێوەبەری هۆشیاریی نیشتمانی: بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار بەردەوام دەبین لە هەڵمەتەکانمان لەپێناو بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی دژی ماددە هۆشبەرەکان.

فەرماندەی فیرقەی سێی پیادە پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان کرد

فەرماندەی فیرقەی سێی پیادە، دوایین بەرەوپێشچوونی کاروبارەکانی فیرقەكه‌ى خستەڕوو، بە تایبەت لە ڕووی کارگێڕی و مەیدانییەوە، دواتر باسیان لە کەموکوڕی و پێداویستیيەکان کرد.

هەڵسەنگاندنی مانگانە بۆ چۆنیيەتی دابەشکردنی هاوکارییەکانی هاوپەیمانان كرا

هەڵسەنگاندنی مانگانە بۆ چۆنیيەتی دابەشکردنی هاوکارییەکانی هاوپەیمانان و جێبەجێکردنی بڕگە و خاڵەکانی ئەو هاوکارییانە کرا کە هاوپەیمانان پێشکەشى هێزی پێشمەرگەی کوردستانى دەکەن.

له‌ بەڕێوەبەرایەتيی هۆشیاريى نيشتمانى كۆتايى به‌ خولى "زانستى كتێبخانه‌" هات

بەڕێوەبەری گشتيی ڕاگه‌ياندن و هۆشيارى، خوله‌كه‌ى بە گرنگ زانی و هیوای خواست ببێتە سەرەتایەکی پیشەیی و هەنگاوێکی زانستی، بۆ بەرەوپێشبردنی کتێبخانەی پێشمەرگە.

شاندێکی بنکەی هەماهەنگیی هاوبەشی خانەقین لیواکانی یەک و بیست و دووی پیادەی بەسەر کردەوە

هەردوولا جەختیان لە باشترکردنی پەیوەندییەکان و هەماهەنگی نێوان هەردوولا كرده‌وه‌، لەپێناو دابینکردنی سەقامگیری و ئاسایشی زیاتر بۆ ناوچەکە.

فەرماندەی فیرقەی چواری وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە تیمێکی نووسینگەی هاریکاريی ئاسایش کرد

مەبەستى سه‌ردانه‌كه‌ بۆ لەنزیکەوە ئاگه‌داربوون بوو لە شێواز و بەرەوپێشچوونەکانی کاروبارەکانی فیرقە.

فەرماندەی فیرقەی چواری پياده‌ پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا کرد

فەرماندەی فیرقەی چواری پیادە دوایین بەرەوپێشچوونەکانی کاروبارەکانی خستەڕوو لەڕووی کارگێڕی و مەیدانییەوە، له‌گه‌ڵ کەموکوڕی و پێداویستیيەکانی فیرقەكه‌.